وڵات_میدیا #کوردستان
ستران عەبدوڵلا چاودێری سیاسی لەبارەی ئەو پەیامەی مەسروربارزانی دوێنی بڵاو ی کردبووەوە رایگەیاندبووکە؛
“ئەوانەی ئەمڕۆ لەگەڵمان ناوەستن، با سبەی خۆیان نەکەنە خاوەن دەستکەوتەکانمان و سوود لە سەرکەوتنەکانمان وەرنەگرن”.
سێڵڤی سەرکەوتنمان نەگەرەکە
خوا دەکا ناکرێینە شەریک لە شکستەکانتان، خوا دەکا لە تۆماری هەڵسەنگاندنی مێژوودا ئەم هەڵە و پەڵە زۆرەتان لەسەر ئێمە حیساب ناکرێت ، لەسەر هیوا و ئاواتی گەلەکەمان حیساب ناکرێت و لە پشکی شایستەیی دوا رۆژی کوردایەتی و ئەزموونی بەخەرجی زۆر بە دیهاتووی کوردستان گلنادرێتەوە و پاشەکەوت ناکرێت ، قەینا با هەر لە سەرکەوتنە گریمانییەکانتان بێبەش بکرێین و سێڵڤای وامان لەگەڵ سەرکەوتوانی باغر بوو نەگەرەکە.
ئاخر هێشتا هیچی بە دەست نەهێناوە دەڵێ بەشتان نادەم، برا شتێک وەدەست بێنە بۆ گەلەکەمان ، قیروسیا لە بەشی حزب و لایەنە هاوبەشەکانی تر. با هەر بێبەش بین، سەری کورد و تەندروستی گەل سەلامەت بێت.
قەینا ئێوە دەسکەوت بۆ گەل بێنن ، ئێمە هەر دوعای خێرتان بۆ دەکەین.
تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED