ئەرسەلان مەحمود:تاکڕەوی لەبڕیاردان و جیاکاری کابینەکەی مەسرور بارزانی بەم دۆخەی ئەمڕۆ گەیاند

  • March 26, 2023
  • 79 Views
ئەرسەلان مەحمود:تاکڕەوی لەبڕیاردان و جیاکاری کابینەکەی مەسرور بارزانی بەم دۆخەی ئەمڕۆ گەیاند

وڵات_میدیا #کوردستان

بگۆڕ دەبی یان گۆڕاو
ئەم دۆخە نوێیە نەخوازراوە بەپێشهاتووە ناوخۆیی و هەرێمی و دەولییەی لەسایەی کابینەی نۆی حکومەتەوە بەهۆی تاکڕەوی لەبڕیاردان و جیاکاری لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و قۆرغکاری لەبەڕێوەبردن و پێشێلکردنی ماف و ئازادییە مرۆییەکانەوە ئاڵێندراوەتە گەردنی هەرێمی کوردستان، دەرفەتی ئەوەی لەبەردەم ئەم عەقڵییەتە لەحوکم و حکومڕانێتیکردندا نەهێشتووەتەوە جارێکی تر بتوانێ وەک پیشەی هەمیشەیی دۆخ لەبەرژەوەندی خۆی بگۆڕێ، بەڵکە مەحکومی کردوە بەوەی دەبێ ئیتر خۆی بگۆڕێت، بەڵام ئایا هێزو بوێری وەها خۆ گۆڕییەکی تێدایەو لەبری ڕابردوو لەمڕۆو ئێستادا هەڵکاو بژییەت، وڵامەکە ڕوونە!

ئەمەی ڕوو ئەدا، وەک ئەوەی هەن دیسانەوە بەخاتری جارێکی تر هەڵخڕاندنەوەی ڕای گشتی و خەڵک بگۆی دەکەن، نەخێر هیچ مەترسییەکی لەسەر قەوارەی هەرێم و ئایندەی هەرێمەکە نییە، بەپێچەوانەوە سەرئەنجامەکەی لەبەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵک تەواو دەبێ، تیرو تانەو زەنگەکان بۆ بێدار کردنەوەو بەخۆداچوونەوەی خودی دەسەڵاتەکەن، چونکە تێکەوتەو لێکەوتەکانی ئەم جۆرە لەحوکم و حکومڕانێتییە تەنگەبەرو تاكڕەهەندگەراییە بووە بەمەترسی لەسەر بەرژەوەندی هاوپەیمانان و بەسەلامەت مانەوەی ناوچەکەش لەگشتیدا، دەسەڵات بەم ئەحواڵە نەکوڵەکەی ئەمڕۆیەوە چیتر ناتوانێ هەروا بێباک و نەرێتیانەو خێڵەکیانە یان بەمەزاج و میزاجی حکومەتەکە لێبخوڕێ، بێدەرەتانی خەڵک و بێدادی سەرڕێژی کردوەو هەمووان وەکخۆی دەیبینن، بەسیناریۆ سازی و هۆنینەوەو بەشینەوەی تۆمەت پاساو نادرێ، ئەمە هەمووانی خستووەتە ناو چیرۆکێکەوە هەڵە، کاتێک ئەم ڕیسە بەکەوڵی هیچ کەسێک ڕەوا نابیندرێ بکرێتەوە بەخوری، دەبێ بەیەکەوە بەشوێن دۆزینەوەی چارەسەرێکەوەبین ڕیشەیی.

ئەم حەقیقەتە بەگوتارو بانگەوازی درۆینەو موزەییەفانە بەرجەستە نابێت، بوژاندنەوەی متمانەو لێبوردەیی و ئاشتەوایی بەڵێ نەک هەر گرینگن، دەبێ بشکرێنە بنەمای کارو بەیەکەوە تەواو کردنی ڕێگەکە، بەڵام بەبێ دیاریکردنی کێشەو ئاریشەو نەخۆشییەکان نەک هەر چارەسەرێک بەدینایەنن تەنانەت زامەکان قاڵوو قوڵتر دەکەنەوە، چییەتی کێشەو ئاریشەو نەخۆشییەکان دەبێت دۆزینەوەو پڕاکتیزەکردنی چارەسەرە ڕیشەییەکان بەدوای خۆدا بهێنن، بۆچی لێرەین و دەمانەوێ چیبکەین، دەبێ وەک خۆی وڵام بدرێنەوە، تەنگژەکانمان هەروا سادەو لاوەکی نین، ئەم بێدەنگییە جڤاکییە لەڕاستیدا ڕازیبوون نین بەم واقیعە تاڵە سەپێندراوە، توڕەییە، ئەم تیرو تانەو بەلاغاتە دەولییە گاڵتە نین، زەنگن، زەنگی نزیک لەکۆتایی یارییەکە، دیارە هەموو کێشەیەک هەڵگری تۆوی چارەسەرە لەخۆیدا، ئەم تۆوە کاتێک بوونی نابێت هیچ کێشەیەک بوونی نەبێ، بەڵام لەوەبەرهێنانی تۆوی چارەسەرەکە گرینگتر هەمیشە خودی هێزی وەبەرهێنەرەکەیە.

سەرکردەو حزبە ڕاستەقینەکان، ئەوانەن چارەسەرخوازن، ئەوانەن وزەو هێزو کاتی خۆیان بۆ وڵام دانەوەی دۆخ و تەحەدییاتەکان تەرخان دەکەن و کەشێک یان سیستمێک دەهێننە ئاراوە دڵنیایی بدات بەوەی جارێکی دی هەمان ئەو کێشانە لەفۆڕم و قۆناغی تردا خۆیان وێناو دووبارە ناکەنەوە، سەردەمی بڕوبیانوو و ئۆباڵی شکستدانە ملی ئەم و ئەو کۆتایی هاتووە، ئەگەر بەرژەوەندییەکانی خەڵک و هەرێمەکی گەشە کردوت دەوێ، فەرموو دەست بدە گۆڕانکاری لەخۆتدا، خۆت بگۆڕە دۆخەکە دەگۆڕێت، خۆت ناگۆڕی، دۆخەکە دەتگۆڕێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو