روونكردنه‌وه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
وێرای ده‌ست خۆشیمان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له كوردستان و عێراق بۆ گرنگی دان به گواستنه‌وه‌ی كۆنگره رۆژنامهنووسیهكهی به‌رێز رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌و وێیب سایت و په‌یج و رادیۆ و تێڤیانه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه جگه له چوار چێوه‌ی گواستنه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی كۆنگره رۆژنامه‌نووسیه‌كه كه قسه‌ی فه‌رمی تێدا كراوه، بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌ر ڤیدیۆ و قسه‌یه‌ك پێش ده‌ستپێكی كۆنگره رۆژنامه‌نوسیه‌كه یان دوای كۆنگره رۆژنامه‌نوسیه‌كه نابيت به‌هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت، ئێمه له چوار چێوه‌ی ئازادی كاری راگه‌یاندن، ئه‌وپه‌ری هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ میدیاكاران هه‌یه، پێش هه‌موو بابه‌تێكی میدیایی متمانه بوون و په‌یوندی دروست له‌نێوان ئێمه‌و رۆژنامه‌نووسان گرنگتره.