حاجی مه‌سیفی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: “كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ك هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نه‌بووه، به‌ڵكو جگه له‌ماڵوێرانی بۆ میلله‌ت هیچی دیكه‌ی نه‌كردووه، جگه له بێ كاره‌بایی و پێشێلكردنی یاسا‌و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی راده‌ربڕین و كۆچكردنی به‌لێشاوی گه‌نجان و چه‌ندینی دیكه كه تایبه‌تمه‌ندی و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م كابینه‌یه‌ن”.�”كابینه‌ی نۆ خراپترین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌و له‌ماوه‌ی 4 ساڵی رابردوودا هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تێكی پۆلیسی هه‌بووه كه كه‌س نه‌یتوانیوه بیروڕاو ره‌خنه‌و پێشنیاره‌كانی خۆی ئازادانه بخاته‌ڕوو”، حاجی مه‌سیفی واده‌ڵێت