وڵات_میدیا #کوردستان
بە بڕیاری شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ھونەر ئیحسان، بەڕێوبەری کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) لە کارەکەی دوور خرایەوە.
بەپێی ئەو زانیارییان، ھۆکاری دوور خستنەوەی ھونەر ئیحسان، لەو کەناڵە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ماوەی چەند ھەفتەیەکە بە بڕیاری شاسوار عەبدولواحید، بەڕێوبەرێکی نوێ بە ناوی (چیا حسێن) کە بێژەری کەناڵەکە بووە کراوە بە بەڕێوەبەری.
هەر بەپێی زانیارییەكان لەبەرامبەر ئەو بڕیارە، ھونەر ئیحسان، نیگەران بووە جگە لە دەركردنی لەبەر ئەوەی دەمەبۆڵەی لەگەڵ شاسوار كردوە سەرجەم بەرنامەكانی بەوردی لە سۆشیاڵ میدیای ئێن ئاڕتی سڕانەوەو لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید كێشە لە نێوانیان رووی داوە و دواجار بڕیاری دوورخستنەوەی لە كەناڵەكە دراوە.
- تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED