کاشما فاروق
ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، ڕایگەیاند: فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە نرخی نەوت زیاد دەكات و حكومەكەتی عیراقش پابەند دەبێت بە پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراقی بە وڵات_میدیا ڕایگەیاند: لەبارەی ئەو ڕێككەوتنەی كەپێشتر بڵاوكرایەوە كە داهاتی فرۆشتنی نەوتی خاو بخرێتە ئەژمارێكی بانكیەوە و دەسەڵات بدرێت بە سەرۆك وەزیران و بەچاودێری حكومەتی عیراقی و دیوانی رەقابەی مالی هەرێم و فیدڕاڵی بۆ وردبینی كردنی ئەو ئەژمارە بانكیە، ئەمەش زەمانەتێكی زیاتری تیایە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
وتیشی: لەدۆخێكیشدا ئەگەر بێتو حكومەتی عیراقی خۆی هەموو نەوتەكە بفرۆشێت بێ گومان دەبێت لەبەرامبەرا پشكی هەرێمی كوردستان و شایستە داراییەكانی بەتەواوی بدات، وە ئەگەر نەوتی هەرێم لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە بفرۆشێت ئەوا بێ گومان كۆمەڵێك خاڵی ئیجابی هەیە چونكە ئەو نەوتەی كە دەفرۆشێت نرخەكەی زیاتر دەبێت لەچاو ئەو نرخەی كە كوردستان پێشتر خۆی بەسەربەخۆی فرۆشتویەتی كە بەردەوام ١٥ بۆ ١٠ دۆلار كەمتر دەبوو لەچاو سۆمۆ، وە لەهەمان كاتدا ئەو كۆمپانیانەی كەپێشتر جۆرێك لە تەحافوزیان هەبووبێت لەگەڵ نەوتی هەرێم كە ئەمە وادەكات ئەوانیش بێنەوە و بەشداربن لەدەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی كوردستان چونكە پێشتر وەك نەوتێكی قاچاغ مامەڵە لەگەڵ نەوتی هەرێم دەكرا، بەڵام ئەگەر لەچوارچێوەی دەوڵەتی عیراقیا بێت ئەو گومان و ترسانە نامنێت، بۆیە دەتوانیت بڵێین ئەم بریارەی سودی هەیە.
