مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکی حکومەتی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی:
دابەزینی نرخی نەوت ڕەنگە کورتهێنانی بودجە بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرزبکاتەوە.
پاشەکشەیەکی زۆر لە ئابووری وڵاتانی پیشەسازی هەیە، ئابووری رۆژاوا داڕمانی بانکەکان بەخۆیەوە دەبینێت، گەشەی ئابووری پاشەکشەی کردووە، خواست لەسەر هاوردەکردنی وزە کەمبووەتەوە، ئەمەش خواستی لەسەر نەوت لە بازاڕەکانی وزە کەمکردووەتەوە.
رووسیا وەک لایەنێکی شەڕ لەگەڵ رۆژئاوا، دەستیکردووە بە بازاڕکردنی نەوتەکەی بۆ بازاڕەکانی هیندستان و چین و ئاسیا بە نرخی 20 دۆلار کەمتر لە نرخی نەوتی جیهانی، ئەمەش شێوازێکی تری شەڕی نرخی رانەگەیەندراوە.
ئەو دوو هۆکارەی سەرەوە لەوانەیە لە ئەمساڵدا ببێتە هۆی نزمبوونەوەی نرخی نەوت بۆ 60-65 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کورتهێنان لە بودجەی عێراقدا زیاد دەکات، ئێستا بە بڕی 63 ترلیۆن دینار دانراوە بەڵام لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوت 8 بۆ 16 ترلیۆن دینار کورتهێنان زیاد دەکات.