وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق: دەبێت کۆمپانیای سۆمۆ نەوتی ھەرێم ھەناردە بکات

  • March 30, 2023
  • 89 Views
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق: دەبێت کۆمپانیای سۆمۆ نەوتی ھەرێم ھەناردە بکات

#وڵات_میدیا#کوردستان

عاسم جیھاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ھەرێمی کوردستان بۆ ناردنە دەرەوەی نەوت لە ڕێگەی سۆمۆوە.

عاسم جیھاد، راگەیاندووە، بڕیاری دادگای نێودەڵەتی ناوبژیوانی لە پاریس سەبارەت بە نەوتی ھەرێمی کورستان روونە و دەبێت ھەمووان پابەندی بن و دەبێت کۆمپانیای سۆمۆ نەوت ھەناردەی دەرەوە بکات و ئەمە ئەولەویەتی کارەکانە، بۆیە پێویستە تورکیا و ھەرێمیش پابەندی بن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، حکومەتی عێراق و وەزارەتی نەوت ئامادەکاریان کردووە بۆ ناردنە دەرەوەی نەوتی ھەرێم بەپێی ڕێوشوێنە تازەکان، ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ھەرێمدایە، بۆ دەربڕینی ڕەزامەندی لەسەر ڕێوشوێنەکانی کۆمپانیای نەوتی عێراق، بۆ ناردنە دەرەوەی نەوتی ھەرێم تا پارەی نەوت بچێتە داھاتی نیشتیمانیەوە، دۆخەکەش لەسەر ڕەزامەندی ھەرێم وەستاوە تا وەزارەتی نەوتی عێراق، نەوتەکە ھەناردە بکات.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق راشیگەیاند، سەبارەت بە کێشەی کۆمپانیا نەوتییەکان و ھەناردەکردنی نەوت لەگەڵ ھەرێم لە گفتوگۆدان، جەختیشدەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە بەغداد دەیەوێت ئەو قەیرانە بە کەمترین زیان بۆ وڵات چارەسەربکات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو