رویتەرز: دەبێت هەرێمی کوردستان بایی 6 ملیار دۆلار نەوتی خاو بداتە ژمارەیەک کۆمپانیا

  • March 30, 2023
  • 97 Views
رویتەرز: دەبێت هەرێمی کوردستان بایی 6 ملیار دۆلار نەوتی خاو بداتە ژمارەیەک کۆمپانیا

#وڵات_میدیا#کوردستان

ئاژانسی رویتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی بازرگانی رایگەیاند، راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان مانای ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان “ناتوانێت بە دابینکردنی نەوتی خاو قەرزەکانی بداتەوە، کە شەش ملیار دۆلارە.” دەشڵێت: پلانی جێگرەوە بۆ دانەوەی قەرزەکان دانەنراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە رۆژی شەممە، 25ـی ئادار، بە بڕیارێکی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کورستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا راگیرا، کە رۆژانە 450 هەزار بەرمیل بوو. ئەوەش دوای ئەوەی عێراق دۆسیەیەکی ناوبژیوانی بردەوە کە تێیدا رایگەیاندبوو “تورکیا رێککەوتنێکی پێشێلکردووە بە رێگەدان بە هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەکردنی نەوت بەبێ رەزامەندی بەغدا.”

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو