ھێمن مامەند:کورد دوژمنی زۆرە، بەڵام دوژمنە ھەرە گەورەکەی ئێوە بوون

  • April 1, 2023
  • 128 Views
ھێمن مامەند:کورد دوژمنی زۆرە، بەڵام دوژمنە ھەرە گەورەکەی ئێوە بوون

وڵات_میدیا #کوردستان

رۆژنامەنوس ھێمن مامەند لەبارەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە دەڵێت؛


خەفەتبار بووم
ئەو ڕۆژەی کەرکوکتان دۆڕاند و سەدا پەنجاو یەکی خاکتان لەدەستدا زۆر گریام زۆر، ئەمڕۆش کەنەوتەکەتان ڕادەستی بەغدا کردەوە دیسان زۆر بێتاقەت بووم ، چونکە ئێمەو ھەموو کوردێکی بەئەخڵاق خاک و نیشتیمانی خۆمان خۆشەوێ، تەنیا ئێوە نەبێت، کەئەم خاکەتان تەسلیم بەدوژمن کردووەو سامانەکەتان تاڵان کردووە ، ئێمە کەڕەخنە دەگرین ڕەخنە لەئێوەی خائین و بێ ئەخڵاقی و بێ ئایدیای و بێ دیسپلینی ئێوە دەگرین ، ڕەخنە لەخیانەت و گەندەڵی و تاڵانی ئێوە دەگرین ،ئێمە حەزمان دەکرد ئەم خاکە لەدەست ئێمە بوایە بەڵام ئێوە تەسلیم بەدوژمنتان کرد، ئێمە حەزمان دەکرد نەوتی ئەم نیشتیمانە ببا بەچرای ماڵە ھەژاران و ماڵە شەھیدان و بۆخزمەتی مرۆڤایەتی بوایە ،بەڵام ئێوە وەکو قومار دۆڕاندتان، ئێمە خەمی ئەم نیشتیمانەمانە، بەڵام ئێوە دڵ خۆشن بەدۆڕاندنی ، ئەم قەوارە ئەم نیشتیمانە ھی ئێمەیە ، بەڵام ئێوە دۆڕاندتان .
کورد دوژمنی زۆرە، بەڵام دوژمنە ھەرە گەورەکەی ئێوە بوون ، ئێوە خۆتان بۆدوژمن چەماندو بۆ گیانی ئێمەش بەدەستی پڕ لەخەنجەڕ لەسەر پێوە بوون.

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو