نورى مالکى:مەسعود بارزانیم چەماند

  • April 2, 2023
  • 212 Views
نورى مالکى:مەسعود بارزانیم چەماند

#وڵات_میدیا #کوردستان

نورى مالکى سەرۆکوەزیرانى عێراق لەکۆبونەوەیەکى داخراودا ئەوەى بەدوو سەرکردەى عێراق ووتوو: دواى بڕیارەکەى دادگاى پاریس بۆ مەسعود بارزانیم سەلماند، کە ململانێ لەگەڵ من کۆن دەبێت، بەڵام هەر من براوە دەبم، دەبیت سەدریش وەکو بارزانى بچەمێنم.

سەرچاوەیەکى سیاسى باڵا لە بەغداد بەوڵاتى ووت:”نورى مالکى سەرۆکوەزیرانى عێراق زۆر دڵخۆشبووە بەدەرچوونى بڕیارەکەى دادگاى پاریس و بڕواى وابوو، یەکلایى بوونەوەى ئەو سکاڵایە لەسودى دەوڵەتى سودانى کە نوێنەرایەتى مالکى دەکات، مەسعود بارزانى تووشى شۆک دەکات و پارتى لەناوخۆى هەرێمى کوردستان و عێراقیش پاشەکشە پێدەکات.

بەووتەى سەرچاوەکە: لەکۆبونەوە نهێنیەکەدا مالکى ئەوەى بەبارزانى ووتووە: ڕەنجى دەیان ساڵى مەسعود بارزانى بەبڕێارەکەى دادگاى پاریس بەباداوە و قۆناغێکى گرنگ لەژیانى ئابوورى پارتى وێرانکردووە، پیشانى بارزانى داوە، هیچ کات ناتوانێت لەنورى مالکى ببیاتەوە، ئەوەشى ووتوو: بارزانى لەکۆتاییەکانى تەمەنیدایە و من لەم کۆتاییەدا تووشى ناخۆشیەکى گەورەم کرد.

ساڵى ٢٠١٤ لەسەردەمى نورى مالکی سەرۆکوەزیرانى عێراق لە دادگاى ناوبژیوانى پاریس سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمارکرا بەتۆمەتى ئاسانکارى بۆ هەناردەکردنى نەوتى هەرێمى کوردستان دوور لە دەسەڵاتى فیدراڵى عێراق، ساڵى ٢٠٢٣ لەسودى عێراق دادگاکە یەکلایى کرایەوە.

نورى مالکى دواى نزیکەى ١٠ ساڵ لەسەردەمى حکومەتى سێبەرى ئەودا، سکاڵاکەى یەکلایکردەوە، بەووتەى خۆى، ئەوەى بارزانى کردووە دواى ١٠ساڵ وادەکات سەدریش تووشى هەمان شکست بێت بەڵام بەجۆرێکى دیکە و لەسیاقێکى دیکەدا.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو