هاوڕێ مەلا ستار: کاک بافڵ زۆر بەجدی لەبارەی کێشەکەم لەسەر خەتە

  • April 3, 2023
  • 113 Views
هاوڕێ مەلا ستار: کاک بافڵ زۆر بەجدی لەبارەی کێشەکەم لەسەر خەتە

#وڵات_میدیا#کوردستان

هاوڕێ مەلا ستار، پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی سەبارەت بە رووداوی تەقەکردنەکەی دوێنێ:

ماوەیەکی زۆرە لە پەیجی فەیک و ئەکاونت و نامەو ژمارەی تەلەفۆنەوە هەڕەشەمان لێدەکرێت.

– لە ناو پرۆژەکەی تیایدا نیشتەجێم کامێرای سیخورییان داناوە.

– دوێنێ بە پلان کە دەستێک هەبووە و ئەمانی وەک دەستکێش بەکار هێناوە هەوڵی تیرۆرم دراوە.

– دوێنێ دوو ستافی چەکدار بەشداری پیلانەکە بوون، ستافێکیان زۆر تۆکمە بووە و ستافێکیان پەیوەندی بە کۆمپانیاکەوە بووە.

– دەنگۆ هەیە برادەرانی خۆمان ئاگاداری ئەو ستافە چەکدارە تۆکمەکە بووبن.

– لە کاتێکدا تەقە لە هاوڕێکانم دەکرێت پێنج چەکداری دەمامکدار لە قاتی یەکەمی شوققەکە چاوەڕێی منیان کردووە تا بێمە خوارەوەو تەقە لە منیش بکرێت.

– لە دوای شکستی رووداوەکە لە کەناڵەکانەوە پیلانێکی تر دەستی پێکرد، بە داخەوە لەو کەناڵانە یەکێکیان کەناڵی سەرۆکی حکومەتە.

– تا ئێستا 7 کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراوە.

– داوا لە وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەم هەڵوێستاین هەبێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو