کوردستان و عێراق دەکەین
رێواز فایق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە رێککەوتنی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی، لە پەیامێکدا رایگەیاند، پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە ڕێکەوتنەکە دەکات و بەگەرمی پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و عێراق دەکەین.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی چارەسەرکردنی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم لەنێوان حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، وتی: هیوادارین رێککەوتنی هەرێم و بەغدا ببێتە سەرەتای لێکتێگەیشتنی باش و هاوبەش سەبارەت بە هەموو دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی دیکە لە نێوان هەولێر و بەغداد.
رێواز فایەق وتیشی: گەلی کوردستان ساڵانێکی سەختی لە قەیرانی تاقەتپڕوکێن بەهۆی ململانێکانی تایبەت بە دۆسیەی نەوت تێپەڕاند، بۆیە میللەتەکەمان چاوەڕوانی ئەوەی لە هەموو لایەكمان هەیە کە قۆناغێکی نوێی دڵنیایی و ئارامی بەرقەرار بکەین و دادپەروەریی لە نێوان چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و تەواوی شار و شارۆچکەکاندا بێتەدی.