سەرکەوت شەمسەدین: سودانی شیاوی پشتیوانیکردنە

  • April 5, 2023
  • 222 Views
سەرکەوت شەمسەدین: سودانی شیاوی پشتیوانیکردنە

من لەنزیکەوە کـــــارم لەگەڵ

کــــــــــــــردووە

#وڵات_میدیا#کوردستان

سەرکەوت شەمسەدین،پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عیراق: بەبێ دەنگی و بە هێمنی و بێ دروستکردنی هەڵای راگەیاندن و نەعرەتەی مەزهەبی و قەومی، بێ تەقاندنی فیشەکێک و بێ ئەوەی پەنجەی منداڵێ خوێنی لێ بێت، ئەو توانی مێژوو دروستبکات و پێگەی حکومەتەکەیی و عێراقیش بەرز بکاتەوە بە ماوەیەکی کورت.

هەر لە کەیسەکانی دادگای فیدڕاڵی، دادگای پاریس، پرسی سنورەکان لە تورکیا و ئێران، یاسای هەڵبژاردەکان، خێراکردنی پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە، نۆژەنکردنەوەی چەندین نەخۆشخانە، هێنانەخوارەوەی نرخی دۆلار، دواجاریش پرسی ئاڵۆزی نەوتی هەرێمی بۆیەکجاری داخست.

سودانی شیاوی پشتیوانیکردنە، من لەنزیکەوە کارم لەگەڵ

کردووە، ئەو بەراستی پیاوێکی ئیداری و وەڵائی تەنیا بۆ عێراق هەیە.

بەدڵنیایی ئەگەر هێزی خاوەن روئیا و راستگۆ و کاریگەری ئۆپۆزسیۆنی کوردستان لە بەغداد هەبوایە، زۆر پرسی تری وەک نرخی سوتەمەنی و دامەزراندن و بانکە فیدڕاڵییەکان، پرسی دەرمان و تەندروستی بۆ کوردستان مسۆگەر دەکرا، بەڵام ئەوە بۆشاییەکە خەڵکی کوردستان دەرکیانپێکردووە، و دەبێت لە ئایندە پربکرێتەوە بە هێزگەلی رەسەن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو