ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریكی: راگرتنی گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی تۆڵه‌یه‌

  • April 6, 2023
  • 49 Views
ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریكی: راگرتنی گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی تۆڵه‌یه‌

#وڵات_میدیا#کوردستان

پێگه‌ی ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریكی رایده‌گه‌نێت:”راگرتنی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌گه‌ڵ توركیا تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ و قوربانیانی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ش هه‌سه‌ده‌ن، كه‌ دۆستی ئه‌مریكان”.

له‌ راپۆرتێكی دا پێگه‌ی ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریكی:” ئه‌نكه‌ره‌ گه‌شته‌كانی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی راگرتووه‌، وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتێكی سیاسیی گه‌وره‌ی كوردستانی عیراق له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه‌ دۆستی نزیكی ئه‌مریكان”.

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ئه‌لمۆنیتۆر كه‌ 5-4-2023 بڵاویكردووەته‌وه‌ :” ئه‌م هه‌نگاوه‌ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ هه‌لیكۆپته‌رێكی هه‌ڵگری چه‌كدارانی كورد له‌ ڕێگای شاری سلێمانی كه‌ قه‌ڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دوو هێزی سیاسی گه‌وره‌ی كاریگه‌ر له‌سه‌ر كوردستانی عیراق، كه‌وته‌ خواره‌وه‌و نۆ چه‌كداری كورد گیانیان له‌ده‌ستدا”

” هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه‌ هاوپه‌یمانی ئه‌مریكان، ناسنامه‌ی قوربانییه‌كانیان وه‌ك ئه‌ندامانی هێزه‌ نوخبه‌كانی خۆی ڕاگه‌یاند” ئه‌لمۆنیتۆر وای نوسیوه‌.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو