ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی راگەیاندوە: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای بودجە دەكرێت و دواتر لە خوێندنەوەی دوەم گفتوگۆ دەست پێ دەكەن و هیوادارن لە ماوەیەكی نزیكدا پەسەند بكرێت.
ڤیان سەبری وتیشی: ئەو پرۆژەیاسایە زۆر گرنگەو بۆ سێ ساڵە زۆر چاوی لە هەژار و كەمدرامەتەو گرنگی بە هەموو چین و توێژەكان داوە لە هەموو رویەكەوە، بۆیە بۆ هەموو عیراق بەگشتی و هەرێمی كوردستانیش زۆر باشە، چونكە بەپێی رێككەوتنی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا پشكی هەرێمی تێدا جێگیر كراوە، بۆیە پرۆژەیاسایەكە بۆ هەموو عیراق گرنگەو زۆر باشە .
وتیشی: ئەو پرۆژەیاسایە سەقامگیریی ئابوری دروستدەكات باشترە لەوەی ساڵانە بێت و زۆر بخایەنێت تا پەسەند بكرێت، بۆیە ئەمجارە بۆ سێ ساڵە، پرۆژەیاسایەكی گشتگیرەو بۆ هەرێمی كوردستانیش باشە، چونكە رێككەوتن لەنێوان هەرێم و بەغدا كراوە.