وڵات_میدیا #کوردستان
چۆمان محمد لەبارەی ھەناردەکردنی نەوت لەدەساڵی رابردوو دەڵێت؛
ڕێککەوتنی ناچاری لەنێوان ستایشكردن و منەتكردن بەسەر هاوڵاتیدا..
بە هەموو پێوەرێك ١٠ ساڵە ئەم هەرێمە نەوتەكەی بۆتە بەڵا بۆ خەڵكەكەی، فەرمانبەران و خانەنشینان ژیانێكی كولەمەرگی بەسەردەبەن، بەهۆی ئەم سیاسەتە فاشیلەی نەوت، دۆخێكی ئابوری سەختیان رووبەڕوی ھاوڵاتیان کردەوە.
ساڵانێكە هاوار دەكەین لەگەڵ بەغدا رێبكەون، ناوەزەندیان دەكردین بە خائین وخۆفرۆش، ئێستا خۆیان بەناچاریی ئەم ڕێكەوتنە سەپێنراوە بەسەریان، وەك دەستكەوت خاڵی وەرچەرخان و سەركەوتن ئەیفرۆشنەوە پێمان، بەڕاستی ڕوقایمی دەوێت، ئەم هەنگاوە نەك تەنها داوای لێبوردن بەرامبەر خەڵك، بگرە پێویستبوو ھەموو ئەوانەی خۆیان بە ئەندازیاری تاڵانی نەوت دەزانی رووبەڕووی یاسا بكرێنەوە.
ئاخر چۆن دەكرێت ئەم ماوە زۆرە تاك بەتاكی ئەم كۆمەڵگایە قوربانی دەستی گروپێكی فاشیلە لە پرۆسەی نەوتدا، ئێستا هەر ئەوانش دێن منەتمان بەسەردا دەكەن نوقڵانەی خۆشیمان پێدەدەن، لەسات و كاتێكدا وەك ئەوەی هیچ ڕوینەدابێت بەمەكرمە بە خەڵكی دەیفرۆشنەوە، ئەم ڕێکەوتنە ناچاریەیان لەگەڵ عێراقدا،هەرچەندە رێکەوتن لەگەل بغداد رێگا دروستەكەیە دەبوو زۆر لەمێژە بەپێگەی بەهێزەوە بڕۆین الاتفاق بكەین نەك بە لاوازی وسەپاندنی مەرج وناچاری برۆینەوە لایان..
- تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED