مەزڵوم کۆبانێ: دەستخۆشی لە گەلەکەمان

  • April 9, 2023
  • 166 Views
مەزڵوم کۆبانێ: دەستخۆشی لە گەلەکەمان

دەکەین لە شاری سلێمانی

#وڵات_میدیا#کوردستان

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ” دەستخۆشی لە گەلەکەمان دەکەین لە شاری سلێمانی کە هەڵوێست و کاردانەوەیەکی راستەقینەیان نواند”.

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە تویتێکدا رایگەیاند: “دەسخۆشی لە گەلەکەمان دەکەین لە شاری سلێمانی، کە هەڵوێست و کاردانەوەیەکی راستەقینەیان نواند بەرامبەر بەئامانجگرتنی ئێمە و گروپی دژە داعش”.

دەشڵێت: “ئێمە هەروا خەڵکی سلێمانیمان ناسیووە، کە پارێزەری یەکێتی نیشتیمانی گەلی کوردن و بەرگریکاریکارن لە شۆڕشی رۆژئاڤا”.

“هیوادارین گەل و کەسەکانمان لە هەرێمی کوردستان کاردانەوەیەکی جەماوەری گونجاو بنوێنن بەرامبەر بە دەستدرێژییەکانی تورکیا”، مەزڵوم کۆبانێ وادەڵێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو