ئەمڕۆ چوارشەممە 12/4/2023، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، لەگەڵ برایان نێڵسۆن، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا كۆبوهوه و سەقامگیری لە نرخی ئاڵوگۆڕی دراو و ئاسانکاریی بۆ ڕێکارەکانی پرۆسەی گواستنەوەی داراییان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرای كردووه، “لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا گفتوگۆیان کرد بۆ ئاسانکاریکردن بۆ ڕێکكارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق لە پرۆسەی گواستنەوەی داراییدا، هاوکات گەنجینەی ئەمریکا نەرمی نواندووه و ئامادەیی زۆری نیشانداوه، بۆ هاوکاریکردنی بانکیی ناوەندی عێراق لە هەوڵەکانیدا بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە ئاڵوگۆڕی مامهڵه داراییهكاندا.”
بەپێی راگهیاندراوهكه، “ههردوولا رێككهوتوون بۆ چڕکردنەوەی ههوڵهكان و پەیوەندی نێوان تیمە تەکنیکیەکانی هەردوولا بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوە ئاسانکارییەکان کە له کۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە، لەماوەیەکی کورتدا.”