لە ساڵیادى تاوانى ئەنفالدا، ئەنجومەنی قەزای کفری بزوتنەوەى گۆڕان راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت: تائێستا سادەترین داواکاری کەسوکاری ئەنفالکراوەکان و بەجێماوانی ئەوتاوانە کە بریتی بووە لە بەسزا گەیاندنی ئەوانەی دەستیان ھەبووە لە ڕاماڵین و ئەنفال کردنی ئەو خەڵکەی، جێبەجی نەکراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕو، حکومەتی ھەرێم نەک کەمتەرخەم بووە بەرانبەر بەجێماوانی مەرگەساتی ئەنفال، بەتایبەت لەقەرەبووکردنەو و دابین کردنی ژیانی شایستە بۆ نەوەکانیان و لێکۆڵێنەوەی ورد لە ڕەھەندەکانی ئەوە مەرگەساتە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
کەسوکاری سەربەرزی شەھیدانی تاوانی ئەنفال
ئەمرۆ ٣٥ سی و پێنج ساڵ تێدەپەرێت بەسەر تاوان ومەرگەساتی ئەنفال . کە یەکێک لەدڕندەترین تاوانەکانی رژێمی بەعسی لەناوچوو بوو دەرھەق بەگەلی کوردستان کردی . جێنۆسایدی ئەنفال و رووخانی زیاد لە پێنج ھەزار ئاوایی و زیندەبەچاڵ کردنی ١٨٢،٠٠٠ ھەزار پیر و ژن ومناڵ و گەنجی کورد تەنھا تاوانیان کوردبوون بوو. لەدوای ڕاپەرینی خەڵکی کوردستان و دامەزراندنی حکومەتی ھەرێم و پەرلەمانی کوردستان و روخانی رژێمی بەعس. بەداخەوە تاوەکو ئێستا سادەترین داواکاری کەسوکاری ئەنفالکراوەکان و بەجێماوانی ئەوتاوانە .بریتی بووە لە بەسزا گەیاندنی ئەوانەی دەستیان ھەبووە لە ڕاماڵین و ئەنفال کردنی ئەو خەڵکەی کە بێ گوناھ بوون لە مستەشار و جاش و فەوجە خەفیفەکان . بەڵام بەداخەوە حکومەتی ھەرێم نەک ھەر ئەو داوایە بەڵکو زۆریش کەمتەرخەم بووە بەرانبەر بەجێماوانی مەرگەساتی ئەنفال ھەموو روویەکەوە . وەک لەقەرەبووکردنەو و دابین کردنی ژیانی شایستە بۆ نەوەکانیان و لێکۆڵێنەوەی ورد لە ڕەھەندەکانی ئەوە مەرگەساتە لە دڵ و دەرونی کەسوکاری سەربەرزی ئەنفاڵ کراوەکان .
درود بۆ رۆحی بەرزەفڕی شەھیدانی گۆڕ وونی ئەنفال
نەفرەت لەوانەی دەستیان سوورە بە خوێنی شەھیدانی ئەنفال
بزوتنەوەی گۆڕان
ئەنجومەنی قەزای کفری
١٣/٤/٢٠٢٣