وتەبێژی پێنتاگۆن:له‌ 2014ـه‌وه‌ ئێمە هاوپه‌یمانی هه‌سه‌ده‌ین

  • April 13, 2023
  • 173 Views
وتەبێژی پێنتاگۆن:له‌ 2014ـه‌وه‌ ئێمە هاوپه‌یمانی هه‌سه‌ده‌ین

وڵات_میدیا #کوردستان

7ی نیسان کاروانێکی ئۆتۆمبێل کە سەربازی ئەمریکیشی تێدابوون بە ئامانج گیران
مووشەکەی ئاراستەی ئەو فڕۆکەخانەیە کراو تەنیا 100 مەتر لە کاروانی هیزەکانیانەوە دووربووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (13ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، پات رایده‌ر، وته‌بێژی پێنتاگۆن، ئاشکرایکرد، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکەن کە ئەو مووشەکەی ئاراستەکراوە. تەنیا ‌100 مه‌تر له‌ كاروانی هێزه‌كانیانەوە دوور بووه.

‌پات رایده‌ر ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ 2014ـه‌وه‌ له‌ جه‌نگی دژی داعش هاوپه‌یمانی هه‌سه‌ده‌ن و هیچ قوربانییه‌كیشیان له‌ رووداوه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نه‌بووه.

وتەبێژی پێنتاگۆن گوتی، “7ی نیسان کاروانێکی ئۆتۆمبێل کە سەربازی ئەمریکیشی تێدابوون بە ئامانج گیران لە هەرێمی کوردستان لە نزیک سلێمانی وەک دەزانن هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا و عێراق بۆ هاوکاری هێزە خۆجێییەکان لەوێن بۆ شەری دژبە داعش. لەو هێرشەدا هیچ قوربانیەک نەبووە و هێرشەکەش لە دووری زیاتر لە 100 مەتر لە کاروانی ئەو ئۆتۆمبێلانەوە بووە کە سەربازەکانی ئێمەی تێدابووە”.

لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەیدا، وتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند، “سێنتکۆم ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەو هێرشە. وەک گوتم ئەرکی سەربازەکانی ئێمە هاوکاریکردنی ئەو هێزانەیە لە شەری دژی داعش و ئێمە هاوکار عێراقیش دەکەین لەدژی داعش. هێزەکانی ئێمە لە عێراق بەشداری شەڕەکان ناکەن تەنیا راوێژ و راهێنان دەدەنە عێراقییەکان. هێزیشمان لە سووریا هەیە هاوکاری هەسەدە دەکەن. لە هەردوولا ئامانجیان لەناوبردنی یەکجارەکی داعشە. فەرماندەی گشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و لەوێوە ئۆپەراسیۆنەکانیان ئەنجام دەدەن”.

رۆژی (هەینی 7ی نیسان/ ئێپڕێڵی 2023) تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی روویدا و بەوهۆیەوە ئاگر لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە کەوتەوە. پاش رووداوەکەش ئاسایشی فڕۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاند هێرشی درۆنی بووە.

لەلایەن خۆیانەوە، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشکرایکرد، هێرشەکە بۆ بە ئامانجگرتنی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکەیان بووە و لە هەوڵێکی کوشتن لەلایەن تورکیاوە رزگاری بووە و گەڕاوەتەوە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان لە سووریا.

هاوکات رۆژی (شەممە 8ی نیسان/ ئێپڕێڵی 2023) قاسم ئەعرەجی، لەسەر رێنمایی محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسییەی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی سەردانی سلێمانی کرد و لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ هێرشەکە کرد.

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو