مەڵبەندی ٣ ی هەولێری یەکێتیی:زیندووکردنەوی کلتوری سەرو برۆ تاشین بەرامبەر بەهەولێریەکان ڕیسوا دەکەین

مەڵبەندی ٣ ی هەولێری یەکێتیی:زیندووکردنەوی کلتوری سەرو برۆ تاشین بەرامبەر بەهەولێریەکان ڕیسوا دەکەین

وڵات_میدیا #کوردستان

مەڵبەندی ٣ ی هەولێریەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
زیندووکردنەوی کلتوری سەرو برۆ تاشین بەرامبەر بەهەولێریەکان ڕیسوا دەکەین .
ماوەیەکە کۆمەڵێك گروپی ڕەفتار چەتەو ڕێگری چەکدار ، ناوە ناوە پەلاماری خەڵکی بێ دیفاع و بێ چەکی هەولێر دەدەن و سوکایەتیان پێدەکەن .
ئەوەی مایەی هەڵوەستە لەسەر کردنە ، ئەم ڕەفتارە دڕندانەیەی سەر و برۆ تاشین ، کە کلتورێکی قێزەوونی کۆن و دواکەوتووی نامرۆڤانەیە ، یەکەمجار لە ٢٠١٦/٩/٢٦ بەرامبەر پێشمەرگە هێمن عەبدولخالق بنەسلاوەیی هەر لەناو شاری هەولێر لەلایەن چەند چەکدارێك ئەنجامدرا پاشان لەودیو بازگەی دێگەڵە فڕێدرا .
لەماوەی مانگێکدا ئەم کردەوە نامەردانەیە بەرامبەر گۆرانیبێژێکی میللی و دوێنێش بەرامبەر بە پارێزەر عومەر یابە ئەنجام دراوە ، زیندووکردنەوەی کلتوری کۆنی نامرۆڤانەی سەروبرۆتاشین لەهەولێر ، ژیان و کەرامەتی کۆمەڵێك هاوڵاتیان لەکەدار کردووەو هەموو خەڵکیشی نیگەران کردووە .
ئەم کردەوە تاوانکاریانە ، خەریکە ئەم کلتورە قێزەونە نامەردانەیە زیندوو دەکاتەوە و هەڕەشەیەکی جددیشە بۆ سەر هەولێریەکان ، داوا لەپۆلیس و دەزگا ئەمنیەکانی هەولێر دەکەین بەئەرکی سەرشانی خۆیان هەستن و هەولێر لەم دیاردە ناشارستانیانە پاك بکەنەوەو شکۆ و کەرامەتی خەڵك بپارێزن .
ئەوەی بەرامبەر بە پارێزەر محمد یابە کراوە کاریگەری خراپ و نیشانەی پرسیاریش دەخاتە سەر کۆی پیشەی پارێزەری و دادگەکانیش ، چونکە پارێزەران لەپاراستنی مافی بریکارەکانیان قەڵغانی یەکەمن لە دوای دادگەکانەوە .
داوا لە لەدەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین ، ئەم کردارە تاوانکاریە قێزەوونانە ، بە ئاسانی تێنپەڕێت و تاوانباران سزا بدرێن ، ئەگەر نا ، ئەمە دەبێتە لەکەیەکی ناشیرین بە تەوێڵی کۆی پرۆسەی سیاسی لەهەرێمی کوردستاندا .

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو