ستران عەبدوڵا: سەرت بەتاشین چێ

  • April 16, 2023
  • 150 Views
ستران عەبدوڵا: سەرت بەتاشین چێ

#وڵات_میدیا#کوردستان

خۆمان بیتاشین پێش ئەوەی بۆمانی بتاشن

ئەمە قسەی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆكی یەمەنی سەعید بوو كە قەت سەعادەت و شادومانی بەخۆوە نەدیبوو.

ساڵح لە سەرەتای سەرۆكایەتی خۆیدا لە یەمەن قژێكی گڤ و زۆری هەبوو، ئینجا لەگەڵ ئەندامێتی مەجلسی تەعاونی عەرەبیدا سفری كرد تا لە وێنەدا لەگەڵ سەدام وا دەركەوێ بۆتە بیچمێكی تازە و خواپێداو. لە دوای كەوتنی بەعسی عەڕاب و نانبدەی رژێمە عەسكەرییەكانی هاوشێوەی خۆی لە یەمەن، ساڵح توانجی لە حاڵی عیراق و عەرەبدا و وتی: (با خۆمان سەری خۆمان بتاشین پێش ئەوەی ئەمریكا سەری هەموومان بتاشێ) تەبعەن باشتر بوو بڵێ سەری خۆمان بخورێنین، چونكە سەرخۆراندن نزیكترە لە مشورخواردن و بیركردنەوەوە. ساڵح وای نەكرد و هەر خەیاڵی لای سەرتاشین بوو تا مشور خواردن و سەرخوراندن. سەرتاشین بووە خەم و پەژارەی سەرۆكی یەمەن چونكە وایزانی غەربزەدەیی و ئەمریكاخوازی بەسن بۆ مانەوەی لەسەر كورسی و هیچ پێویست بە مشورخوادنی چاكسازی و لاكردنەوە لە ویستی میللەتەكەی ناكات تا سەرەنجام خۆشی لە باهۆزی بەتینی بەهاری عەرەبیدا نەك هەر سەری بە تاشین چوو بەڵكو سەریشی تێدا چوو.

خۆی سەرتاشی بە ئیرادە و ویستی خۆ بابەتێكی نۆرماڵ و بەشێكی دیمەنی خۆقۆزكردن و تیفتیفەدانە، بەڵام لە دەرەوەی ئەوە باسەكە لە دەست دەلاك و مەقەستی سەرتاشخانە دەردەچێ و دەبێتە تەعدا و زۆرداری.

جا وەلەو ئێمە باسی یەمەن و سیاسەتی نێودەوڵەتی و بەهاری عەرەبی دەكەین و هەقمان بە باسوخواسی ناوخۆییەوە نییە، بەڵام كوردەواریش وەسفی جوانی هەیە. لە خۆرانییە لە ئیدیۆمی دوعاكردنی كورددا سەرتاشینی بە زۆر هێند مانای ناخۆشی زوڵم و زۆرداری هەیە كە دوعا لە نەیار و دوژمن هەر وا دەكرێ، سەرت بەتاشین چێ.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو