وڵات_میدیا #کوردستان
ئەوەی دەیەوێ لەفەلسەفەی ئەتککردن تێبگات
با بروا حەسۆ میراخاو عەلی شەعبان بخوێنێتەوە
چەند ڕوداوێك لە هەولێر ڕوویاندا كە ئاشكرا بوون و سەدانیش لەترسی لەناو بردن پەردە پۆش دەكرێن، جێگای سەرسوڕمان نین.
چونكە ئەگەر بۆ مێژووی توزیك ئەولاتر بگەڕێینەو دەبینین ئەوانەی ئێستا لە پایتەخت ڕوو ئەدەن دەرخستنی ڕاستی پارتێكە كە ناوی پارتی دیموكراتی كوردستان داش عێراقە.
لە سەردەمی بوونی یەك حزبی لە كوردستان لە شەستەكانی ڕابردوو لە سنوری ڕاپەڕینی ئێستا و پشدەر و بیتوێنی جاران پارتی حوكمی ئەو ناوچەیەی كردووە و دوو فەرمانڕەوای بۆ داناوە لە پشدەر ( حەسۆ میرخان ) و لە بیتوێن ( علی شەعبان ) ئەوەی لەو سەردەمە ژیاوە دەزانێت چۆن چۆنی ئەم سنورەیان بەڕێوە بردووە.
ئەو چیرۆكانەی ئەو خەڵكانەی لەو سەردەمە ژیاون زۆر لە سەرتاشینی هونەرمەند و لێدان و سوكایەتی كردن بە پارێزەرو لەزیندان نانی چالاكوانی مەندەنی زیاترن و لەو سەردەمە هیچ كەسێك خاوەنی مال و ژیان و خێزانی خۆی نەبووە.
ئەوە قسەی ئەو كەسانەیە كە ئەوكات لەسنورەكە نیشتەجێ بوون و لەو سەردەمە ژیاون ، كاتێك ووڵات دەكەوێتە دەست كەسانێك كە هیچ ئینتمایەكی نەتەوەی و نیشتمانی نەبوو دەبێت چاوەڕێ بكەیت هەموو شتێك بەسەرتا بیت و ڕوو بدات.
كاتێ لەوڵاتێكدا دیموكراسی ساختە و ئازادی لەقاڵبدراو و دەروێشی بێ چەندوو چوونی ڕێبازی نەشاز هەبوو بەدڵنیایی ئەوەی بیری لێناكەیەوە بەسەرتا دێت.
بەڕاستی شەرمەو حەیا چوونە لە پایتەختی هەرێمێك بیت و لاف و گەزافی حوكمرانی تەندروست لێ بدەیت و هاوڵاتیەكانت بەڕۆژی ڕووناك بڕفێنرێن و سوكایەتیان پێ بكرێت و ڤیدیۆ بكرێن و بۆ چەندان و چەندین جار دووبارە ببنەوە تۆش بە خەمساردی بڵێی دەستگریمان كردن.
دەزانن فەلسەفەی سزادان لە چیەوە هاتووە ( زجر الجانی وردع الغیر ) واتە تۆڵە سەندنەوە لە تاوانكار و چاوشكاندنی خەڵكانی تر بۆ ئەوەی هەمان تاوان نەكەنەوە ، بەڵام لای پارتی دەخرێنە زیندان و دوایی دیزە بە دەرخۆنە دەكرێن، بەدەردی خزمانی لای خۆمان دەڵێن ( ئی دەخۆنن) واتە سەر بە پارتەكەی خۆمانن.
زوڵم و ستەم زۆر بەردەوام نابێت بەدڵنیایی ئەگەر ئەمڕۆ پێمان وابێ دەورمان قەرەبالغەو كەس ناتوانێ هێچمان لێ بكات لەداهاتوو هەرئەوانە یەخەتان دەگرن كە لەگەڵتانن و ئەو چارەنوسەتان بۆ دێنن كە خۆتان بۆ خۆتانتان دروست كردووە.
بۆیە پێویستە هەموو خەڵكی كوردستان ئەو ڕاستیە بزانی بوونی تاك دەسەڵاتی لە كورستان بەرهەمەكەی ئەو ڕووداوانەن كە لە هەولێر ڕوو ئەدەن ، ئەگەر پێشی پێنەگیرێت و درك بەو واقعە تاڵە نەكرێت و لەدەوری چەپكە گوڵەكەی مام كۆنەبنەوە دەبێ خۆتان بۆ هەرچی ڕووداوی ئابڕوو چونانە هەیە ئامادە بكەن.
چونكە بەهۆی ڕوداوەكانی ڕابردوو هاوسەنگ هێز تێكچووە لە كوردستان و بەرەو ئاراستەیەكی هەڵە دەڕوات پێویستە هەموو ئاگادار بن و هەوڵ بدەن ئەو لاسەنگیە ڕاست بكەنەوە، هەموو پارتەكانی تر دەبێ ئەو راستیە قبوڵ بكەن ئەگەر یەكگرتوو نەبن بەرامبەر بە تاكڕەوی لە حوكمڕانی هەزاران ڕوداوی قێزەوەنتر ڕوو ئەدەن و ئەو مەودا ئازادیەی لە سنورەكەمان هەیە بە ڕادەیەك بچوك دەبێتەوە كە ناتوانن هەناسەی تێدا بدەن.
- تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED