عەباس فەتاح: ئەو ئێوارە خوانەی بۆمبی

  • April 18, 2023
  • 49 Views
عەباس فەتاح: ئەو ئێوارە خوانەی بۆمبی

تێکدانی ئاشتی تیا تەقێنرا

#وڵات_میدیا#کوردستان

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، عەباس فەتاح: مانگی ڕەمەزان مانگی خێرو بەرەکەت و لێبوردەی و ئاشتەوایی موسلمانانە، کەچی لای سەرۆکی حکومەت کرا بە ڕۆژی کوژانەوەی ئاشتیو بێ ئومێدیو چاندنی بۆمبی بەردەم ئەو وەفدەی ڕایسپاردن بۆ ئاشتی لێک تێگەیشتن لەگەڵ جێگرەکەی.

ئەگەر چی هەر جۆرو شێوەی پێکهاتەی وەفدەکە نیازپاکی و نیەتی ئاشتەوای لێ بەدی نەدەکرا،بەلام وتاری ئێوارە خوانی پیشەوارەنی هەولێر لەلاین سەرۆکی حکومەت ئامانجی وەفدەکەی پوچەڵ کردەوە و پێی وتن ئێوە بۆ ڕوکەش دەنێرم ئەگینا نیەتی پێکهاتنەوەم نیە.

یەکێتیەکان دەیانەوێت پارێزگاری لە وتەکەی ڕەوانشاد مام جلال بکەن و سنوری خۆیان نەبەزێن کە دەڵێت شەری ناوخۆ ببڕای ببڕای دەبێت لە کوردستان حەرام بکرێت، ئەگیان قسە زۆرن لەسەر خاکفرۆشی وتاڵانی ولات و پەڵکێشی داگیر کەران بۆ هەرێم.

بەڵام ئەم لێدوانانە جگە لە نیگەرانی و مالوێرانی بۆ خەڵکی کوردستان هیچ خێروبەرەکەتێکی تر ناگەینێ.

بۆیە واباشترە بۆ هەموان بۆمبە چاندراوەکان بۆ تێکدانی ئاشتی لەم جەژنە هەڵگیرێنەوەو پوچەڵ بکرێنەوە ئەگینا بە دەموچاوی هەموان و لە پێشەوە بە خەلکی کاسبکارو هەژارو نەدارو ئەو خەکەی لەو ئێوارە خوانەن ئەتەقێتەوە چونکە لە هەمو گرژی و ئالۆزیەک خەلکی ههژارو کاسبکار زەرەر مەندی یەکەم بوە ، بێگومان بن بە تێکچونی هەرێمیش تەنها دوژمنانی کوردستان سودمەند دەبێت وکاریشیان بە هیچ لایەک نامێنێت تا پشتیوانی بکەن و داوای پەشیمانیش دادی کەس نادات و مێژوش ڕوحم بەکەس ناکات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو