سەروەر بەرزنجی:درەنگ یان زوو دەبێت یەکێتیی بەدیلی تورکیا ھەر بدۆزێتەوە بۆ پارێزگای سلێمانی

  • April 23, 2023
  • 190 Views
سەروەر بەرزنجی:درەنگ یان زوو دەبێت یەکێتیی بەدیلی تورکیا ھەر بدۆزێتەوە بۆ پارێزگای سلێمانی

وڵات_میدیا #کوردستان

دۆزینەوەی بەدیلی تورکیا بۆیەکێتیی
ڕازی کردنی تورکیا تەواو نابێت ئەمڕۆ داوایەکی جێ بەجێ کەیت سبەی داوایەکی تری دەوێت،ئەمڕۆ مەزڵوم کۆبانی تەسلیم کەی سبەی داوای موراد قەرەیلانیش دەکە سبەی داوای دانە بەدانەی کوردانی خۆرئاوای کوردستان و باکوری کوردستان دەکە،ڕۆژێکی تر داوای سەرۆکی ھێزەکانی خۆر ھەڵاتی کوردستانیش دەکە.

ئەمڕۆ گەرمیانی تەسلیم کەی سبەی داوای ئیدارەی ڕاپەڕینیش دەکە،ئەمڕۆ فڕۆکە خانەی تەسلیم کەی تیمی میت بێن و تەراتێن بکەن لە ناو فڕۆکە خانە سبەی داوای ئەوە دەکە تیمی میت لە بازگەکانی نێوان شارەکانیش ھاوتای ھێزە ئەمنیەکانی خۆمان دانرێن.

ئەگەر گەشتیاران بزانن لەجیات ھێزە ئەمنیەکانی ھەرێم لەناو فڕۆکە خانە جێگیرن زیانەکەی ھەمان زیانی ئێستای فڕۆکە خانە دەبێت کە بەھۆی ڕاگرتنی گەشتەکانی ھاتۆتە ئاراوە چونکە گەشتیاران دەزانن جگە لەتیمی ئەمنی ھەرێم ھێزی دەرەکی ھەیە و ڕوناکەنە فڕۆکە خانەی سلێمانی.

بۆیە پێویستە کار بکرێت بۆ دۆزینەوەی بەدیلی تورکیا ئەگەر ڕێژەی ھاتنی گەشتەکانیش بۆ سلێمانی کەم بنەوە باشترە لەوەی گەشتەکان بەشێوەیەکی تەواوەتی ڕاگیرێن
کەم بونەوەی بڕێکی داھات باشترە لە ڕاگرتنی داھات بەشێوەیەکی گشتی.
ڕاستە ئاسمانی تورکیا بۆ زۆرێک لە گەشتەکانی ئەوروپا گونجاوە و زۆربەی ھێڵەکان بەکاری دەھێنن بەڵام لەدەرەوەی ئاسمانی تورکیاش ڕێگای تر ھەیە دەکرێت گەشتیارێک لەجیات تڕانزێتی تورکیا ئەردەن ھەڵبژێرێت یان دوبەی یان وڵاتێکی تری ناوچەکە.
نوسینگەکانی فڕۆکەوانی و تکت دەتوانن بۆ ھاوڵاتیانی ھەرێم لە دەرەوە ئاراستەی گەشتەکانیان بگۆڕن
دڵنیام بەشێکی زۆر لە ھاوڵاتیانی ھەرێم ئارەزوی ئەوە دەکەن فڕۆکەخانەی سلێمانی ھەڵبژێرن بۆ گەشتەکانیان ئامادەشن بڕێک پارەی زیاتر بدەن ئەگەر زیاتر لەسەریان بکەوێت.

بۆیە نازو داواکانی تورکیا لەسەر پارێزگای سلێمانی کۆتایی نایەت یان نابێت یەک تاکە ھاوڵاتی باکورو خۆر ئاوا بێتە فرۆکە خانەی سلێمانی،بەدڵنیایی ئەگەر فڕۆکە خانەش گرفتی نەمێنێ بیانوی تازە دەدۆزنەوە دەڵێن فڵانە چالاکی کوردی باکور یان خۆر ئاوا لە پارێزگای سلێمانیە.
خۆ ناش کرێت پارێزگای سلێمانی لە کوردانی خۆرئاواو باکور بکرێتە ناوچەی مەرگ و نەھامەتی.

لای ھەمو جەماوەری کوردستان ڕونە یەکێتیی باجی کوردایەتی دەدات لەو بارودۆخەی ڕوبەڕوی بۆتەوە ئەمەش کارێکە یەکێتیی شەرمی لێ نەکردوەو بەدەنگی بەرز ھەمیشە پاڵپشتی کوردانی پارچەکانی تری کوردستان بوە.

ئەگەر لەداھاتو گەشتیارێک لە فڕۆکە خانەی سلێمانی ڕو بەڕوی گرتن یان کێشە دروست کردن ببێتەوە دەیان و سەدان میدیای نەیاری یەکێتیی جۆش دەدرێن و ھێرش دەکەنە سەر یەکێتیی بەوەی گرفت دروست دەکە بۆ کوردو گەشتیاران.

درەنگ یان زو دەبێت یەکێتیی بەدیلی تورکیا ھەر بدۆزێتەوە بۆ پارێزگای سلێمانی و دەرباز بون لەو ھەمو داواکاری و فشارانەی تورکیا،

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو