لوقمان وەردی

  • April 27, 2023
  • 135 Views
لوقمان وەردی

لوقمان وەردی: مستەوای راگەیەنراوەکەی

سەرۆکی حکومەت زۆر نزمە هیچ فەرقی نییە لەگەڵ جنێو

#وڵات_میدیا#کوردستان

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لوقمان وەردی دەڵێت: مستەوای راگەیەنراوەکەی نوسینگەی سەرۆکی حکومەت لەرووی ئوسوڵ و ئەتەکێتی و كارگێری و دەوڵەتداری ھێندە نزمە لەزمانی تەشھیر وجنێوفرۆشی میدیا سێبەرەکانیان دەچێت .

بەداخەوە دەرکەوت ئاستی نوسینی مەکتەبی سەرۆکی حکومەتیش لە ئاستی قسەکانی ووتەبێژەکەیەتی کە رەچاوی ھیچ عورفێکی دەوڵەتداری و کارگێری و ریزبەندی پلەی وەزیفی ناکات کە بەرامبەر جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران قسەدەکات کە لە پەرلەمان متمانەی پێدراوە.

دواجار ئەم راگەیەنراوە بەنەفەسێکی ھێندە کورت نوسراوە ، ئەو راستیە تۆختر دەکاتەوە کە ئاسان نیە لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و ھاوکارانی وەک یەک تیم کاربکرێت .

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو