ستران عەبدوڵا بۆ وڵات: هەر لایەنێك بێت گرفت بۆ وادەی هەڵبژاردن ”میللەت دەبێتە قوربانی”

  • May 1, 2023
  • 218 Views
ستران عەبدوڵا بۆ وڵات: هەر لایەنێك بێت گرفت بۆ وادەی هەڵبژاردن ”میللەت دەبێتە قوربانی”

کاشما فاروق

لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕایگەیاند: ”پارتی پاشگەزبوتەوە لەئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا”، دەشڵێت: ”هەر لایەنێك گرفت بۆ وادەی هەڵبژاردن دروست بكات میللەتەكەمان دەبێتە قوربانی”.

ستران عەبدوڵا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ وڵات_میدیا، ڕایگەیاند: ئێمە نازانین بۆچی پارتی نایەوێت هەڵبژاردن بکرێت، بەڵام یەكێتی دەزانێت چۆن دەیەوێت هەڵبژاردن بكرێت، چونكە یەكێتی هەست بە بەرپرسیارێتی دەكات و هەڵبژاردنێكی دیموكراسیانە و تەندروستی دەوێت لەهەموو بوارەكان.

دەڵێت: یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لەكاتی خۆیدا و وە حیزبی یەكێتی حزبی هەڵبژاردنە و هیچ لاریەكی نییە، وە پێشی واییە لەڕێی دەنگی میللەتەوە ئایندەی میللەتەكە دیاری بكرێت، بەڵام بۆ ئەوەی دەنگی میللەتەكەمان بەباشی بگات پێویستی بەهەلومەرجێكە یاسایی هەڵبژاردن و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و بابەتی كەمینەكان چارەسەر بکات، چونكە خەڵك لەپێناو گۆڕانكاری دەنگ دەدات بۆیە پێوستە هەلومەرجەكە لەبار بكرێت تاوەكو ئەنجامێكی پاكی هەڵبژاردنمان دەست بكەوێت، وە لەگەڵ پارتی لەوبارەیەوە گەشتبووینە رێككەوتنێكی سەرەتایی و كەمێك بەرەوپێش چبووین وە لەگەڵ حزبەكانی تری وەك یەكگرتوو و كۆمەڵ و گۆڕانیش، بەڵام پارتی لەم لێك تێگەشتنە پاشگەزبووەوە، وە ئێستا پارتی لەڕاگەیاندن باسی هەڵبژاردن دەكات و لەگەڵیدایە بەڵام بەكردەوا پاشگەزبوەتەوە و لەگەڵی نییە. دەشڵێت: كابینەی نۆیەم كابینەی كێشەبوو لەحكومرانی و نادادپەروەری وە ئەگەر كێشەش لە بوونی هەڵبژاردن بكرێت كە وەك ئەنجام دانی وەك چارەسەرێك دەببێرێت، بەدڵنیایەوە گرفتەكان گەورەتر دەبن و ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆی گرفتەكان بەرەو زیاد بوون دەبەن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو