دیدار ؛كاشما فاروق
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری كوردستان، ڕایگەیاند: پارتی بۆیە گرفت دروست دەكات بۆ
پرۆسە دابەشكردنی كورسی كۆتاكان لەهەڵبژاردن بەسەر پارێزگاكان، چونكە كورسی كۆتاكان لەسەرەتاوە لەبەرژەوەندی پارتی كاریان كردووە و نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی پێكهاتەكانی خۆیان ناكەن.
فاروق عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری كوردستان، بە وڵات_میدیا، ڕایگەیاند: درێژكردنەوەی وادەی پەرلەمان بەجۆرێكە كەساڵێك بەسەر تەمەنی یاسایی خۆی تێپەڕیووە و ئەم درێژكردنەوەیە تەواو نایاساییە و دەبوو هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجام بدرایە.
وتی: ئەمەش دەخەینە ئەستۆی پارتی و یەكێتی چونكە هەوڵیان نەداوە هەمواری یاساییە هەڵبژاردن بكرێت و ئامادەكاری تەواو بكرێت، بۆیە بەڕایی ئێمە وەك كۆمەڵی دادگەری هەرچی زوتر هەڵبژاردن بكرێت باشترە، چونكە خەڵك تەنها چوار ساڵ ماف دەدات بەكەسانێك وەك نوێنەریان بن، وە ئێمە لەگەڵ هەڵبژاردنین لەوادەیی خۆیدا بە هەمواركردنەوەی یاسا و تۆماری لیستی دەنگدەران پاك بكرێتەوە و كۆمسیۆنی باڵا كارابكرێتەوە.
دەشڵێت: كابینەی نۆیەم كابینەی كێشە و قەیرانەكان بووە، هەتا وادەی هەڵبژاردن دوابخرێت قەیرانەكان بەسەر هاوڵاتیان زیاتر دەبن.