سەرۆك كۆماری توركیا لەمیانی هەڵمەتی هەڵبژاردندا بەردەوام پارتی گەلی كۆماری توركیای بە نزیكیی لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) تۆمەتبار كردوەو داوای لە كوردانی باكوری كوردستان كرد بەقسەیان نەكەن.
لەچوارچێوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن لە توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیاو سەرۆكی پارتی دادو گەشەپێدان رایگەیاند: داوا لە هاووڵاتیانی كورد لە توركیا دەكەم بە قسەی ئەوانەی لە قەندیلن بەهەڵەدا نەچن و هەڵنەخەڵەتێنرێن.
وتیشی: ئێستا كەمال كلیچدار ئۆغڵو دەڵێت ئەگەر بێینە سەر دەسەڵات سەڵاحەدین دەمیرتاش رزگار دەكەین، دەشڵێت ئەو چیكردوە تا زیندانی بكرێت، بەڵام ئەوان بونە هۆی ئەوەی 51 برای كوردی ئێمە بكوژرێن كەچی دەڵێت ئەو چی كردوە، ئەوانەی لە قەندیلن دەڵێن پشتیوانی ئۆغڵو دەكەین.