قوباد تاڵه‌بانی‌: كارده‌كه‌ین به‌زوترین كات یاسای‌ نه‌وت و گاز په‌سه‌ند بكرێت

قوباد تاڵه‌بانی‌: كارده‌كه‌ین به‌زوترین كات یاسای‌ نه‌وت و گاز په‌سه‌ند بكرێت

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکا – کوردستان کۆبووەوە
#وڵات_میدیا #کوردستان
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکا – کوردستان بە سەرۆکایەتی دەیڤد تەفوری و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و کوردستان و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی 10ی ئایاری 2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو و هەر یەکە لە دابان شەدەڵە جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و بەیانی سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا ئامادەی بوون، قوباد تاڵەبانی خواستی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێم و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و راشیگەیاند هەموو جۆرە ئاسانکارییەک بۆ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەمریکی دەکرێت کە خواستی وەبەرهێنانیان لە کوردستان هەبێت.
شاندەکەی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکا – کوردستان ئامانجی سەردانەکەی بۆ کوردستان ڕوونکردەوە و ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ بەشداریی زیاتر و کاراتر لە وەبەرهێنان لە بوارە جیاوازەکاندا و رایانگەیاند دەیانەوێت لەڕێگەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان هاوکاربن لە بووژانەوە و گەشەپێدانی ئابوری هەرێمی کوردستاندا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کرا. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند هەوڵی جدی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان و تێگەیشتنی باش لەنێو لایەنە سیاسییەکاندا دروست بووە کە بەبێ یەکگرتوویی ناتوانین رووبەڕووی هەموو ئەو تەحەدایانە ببینەوە کە بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتووە.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدادیش، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە ئێمە دەمانەوێت کێشەکانمان لەگەڵ بەغداد بە شێوەیەکی ریشەیی و بنەڕەتی چارەسەر بکەین. کار دەکەین بۆ ئەوەی بە زوویی هەردوو یاسای بودجە و یاسای نەوت و گاز پەسند بکرێت بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی هەموو لایەکدابێت.

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو