کاشما فاروق، رۆژنامەنووس
بۆ بەرچاوو رونی ڕۆژنامەنووس تاوەكو بزانێت چۆن كار بكات، باشترە مافەكانی خۆی لەپیشەكەیدا وەك ڕۆژنامەنووسێك بزانێت و لێی سود مەند بێت.
ڕۆژنامەنووس لەكاتی كاركردنی مەیدانی مافی خۆیەتی خۆیی بپارێزێت و نەچێتە ئەو شوێنانەی كە زیانی لێ دەدەن و كارەكەی نەكات، كە ئەمەش لەرووی ئیتیكی میدیا پشتگتری لێ كراوە.
ڕۆژنامەنووس مافی خۆیەتی بۆ دەست كەوتنی زانیاری ئازادی پێ بدرێت و ڕێگری لێ نەكرێت و پێداویستیەكانی بۆ دەستەبەربكرێت.
ڕۆژنامەنووس مافی خۆیەتی بۆ پێشكەوتنی خۆیی سوود لەئەكادیمیای میدیای ببینێت، وە لەئێستادا ئەو دەرفەتە بۆ ڕۆژنامەنووسان كراوەتەوە و لەڕێی كورسی ڕۆژنامەنووسی لەزانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم ئەو مافە
بەرۆژنامەنووس دراوە.
رۆژنامەنووس مافی خۆیەتی سەرچاوەی هەواڵ و زانیاریەكانی بپارێزێت و بە نادیاری بیانهڵێتەوە، ئەمەش لەپێناو پاراستنی خۆی و سەرچاوەكەی.
مافی ڕۆژنامەنووسە لەسیاسەت و ئامانجی میدیاكەی بەرچاو روون بێت و بزانێت چۆن و لەكوێ پشتگتر دەكرێن.
ڕۆژنامەنووس مافی خۆیەتی لەبەرامبەر كاركردنی خۆیدا مووچە و ئیمتیازی تایبەت بەخۆی هەبێت.
ئەمانەی باسمان كرد مافە هەر گرنگ و رەهاكانی ڕۆژنامەنووس بوو كە پێویستە بەرچاوی لێ روون بێت و وە بەیاسایی میدیایش پشتگیری لەم مافانە كراوە، لەبەرامبەر پێشێلكردنیشی ڕێكارە یاسایەكان دیاری كراوە بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنووس مافەكانی بەدەست بێنێتەوە.