فراکسیۆنی سەوز: پارتی کار بۆ تێکدانی بنەمای سازانی نیشتیمانی دەکات

  • May 21, 2023
  • 56 Views
فراکسیۆنی سەوز: پارتی کار بۆ تێکدانی بنەمای سازانی نیشتیمانی دەکات

وڵات_میدیا #کوردستان

راگەیەنراوی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان
بەداخەوە جارێکی تر پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەکارھێنانی نوێنەری بەناو پێکھاتەکان، لە ھەنگاوێکی تاک لایەنەی نایاسایی ، بڕگەیەک بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی ٢٢-٥-٢٠٢٣ زیاد دەکەن، ئەویش کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسیە ،.
بۆ ڕای گشتی رایدەگەیەنین ئەم ھەنگاوە تەواو ناپەیرەویە و پێچەوانەی ماددەی (٤٨ )ی بڕگەی (٤ )لە پەیرەوی ناخۆی پەرلەمانی کوردستانە ، لەبەر ئەوەی (٢٤ )کاتژمێر تەواو بەر لە دانیشتنی پەرلەمان رانەگەیەنراوە ، ھاوکات پێچەوانەی رێکەوتنی سیاسی نێوان ھێزە سیاسیەکان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانە کە پرسی ھەمواری یاسای ھەلبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن دوو پرسی نیشتمانین دەبێت دوای رێکەوتن و سازانی ھێزە سیاسیەکان ھاوتەریب بەیەکەوە بخرێنە بەرنامەی کار و کاریان لەسەر بکرێت ، کەچی جارێکی تر پارتی نوێنەری بەناو پێکھاتەکانی لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەکارھێناوە بۆ واژۆکردن لەسەر بابەتێکی ناپەیرەوی ، ئەمەش ھەنگاوێکە بە ئاراستەی قوڵکردنەوەی ململانێ سیاسی ،دواجار ئەنجامدانی ئەم کارە بەشێوەی تاکرەوی وێرای ئەوەی سەرپێچی تەواوی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانە ، لەھەمان کاتدا دەبێتە ھۆی تێکدانی بنەمای سازانی نیشتیمانی ، بۆیە ئێمە لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەتەواوی ئەم ھەنگاوە نا یاسایی و ناپەیرەویە رەتدەکەینەوە ، ئۆباڵی لێکەوتەکانی دەخەینە ئەستۆی ئەنجامدەرانی .

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو