حکومەتی هەرێم هەرڕۆژەو بارگرانیەکی تازە دەخاتە سەرشانی هاوڵاتیەکانی، ئەمەش کاریگەری خراپی کردۆتەسەر ژیانی خەڵک، حکومەت دەبوو چارەسەری ئەم قەیرانەی لابوایە کە دەستکرد دروستی کردوەو باجەکەشی خستە ئەستۆی هاوڵاتی..
دوایەمین نەهامەتی کەخستیە سەرشانی هاوڵاتی گرانکردنی کرێی کارەبایە، بەڕاستی شورەییە نەتوانی کارەبای بەردەوام دابینبکەیت و کەچی کرێشی گرانبکەن..
بۆئەم مەبەستە یاداشتێکم لەڕێگەی پەرلەمانەوە ئاڕاستەی وەزارەتی کارەباکرد، هیوادارم حکومەتی هەرێم کرێی کارەبا لەوەش هەرزانتربکات کە ئێستا هەیە، چونکە لەئێستادا کرێی سوتەمەنی هەرزان لەسەر حکومەت دەکەوێ..
یاسین خدر- ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان: