بزوتنەوەى گۆڕان: لەئێستادا هیچ کۆبونەوەیەکى کۆمسیۆن بەپێویست نازانین تا سازانى نیشتمانى لەسەرنەکرێت

بزوتنەوەى گۆڕان: لەئێستادا هیچ کۆبونەوەیەکى کۆمسیۆن بەپێویست نازانین تا سازانى نیشتمانى لەسەرنەکرێت

وڵات_میدیا #کوردستان

دەستپێشخەرییەک لە بزوتنەوەى گۆڕان-ەوە
پاش چەندین هەوڵى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ هێورکردنەوەى دۆخى سیاسی هەرێمى کوردستان و چارەسەرى ناکۆکییەکان لە ڕێگەى دامەزراوە فەرمیەکانەوە، جارێکى دیکە پرسى کاراکردنەوەى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردن و ڕاپرسى کوردستان لێکترازانێکى ترى دروستکرد.
بزوتنەوەى گۆڕان لە (٣١-٣-٢٠٢١)دا پڕۆژەیەکى بۆ هەموارى یاسای هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان پێشکەشکرد. داواى کاراکردنەوەى کۆمسیۆنى کرد لە پێناوى هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد لەکاتى یاسایی خۆیدا، بەڵام بۆ ئەم پرسە هیچ هەنگاوێکى پراکتیکى نەنرا. دواجار پێنج لایەنى سەرەکى لە (١١-٣-٢٠٢٣) ڕێکەوتنێکیان ئیمزاکرد کە ئەم دوپرسە ڕەهەندى نیشتمانییان هەیە و پێویستە بەسازان و هاوتەریب هەموار و کارا بکرێنەوە.
بزوتنەوەى گۆڕان سیاسەتى سەربەخۆى خۆى هەیە، کە پێداگرییە لە بنەما یاساییەکان و گەڕانەوەى شکۆ بۆ دامەزراوەکان، بۆ ڕێگەگرتن لەبەردەوامى ئەم دۆخە و لێکترازانى زیاتر، هەروەها ڕێگەنەدان بە پێشێلکردنى یاسا و بنەماکانى سازانى نیشتمانى هیچ کۆبونەوەیەکى کۆمسیۆن بەپێویست نازانین.
وەکو ئەرکى نیشتمانى و سیاسی لەپێناو دۆزینەوەی دەرچەیەك بۆ چارەسەری ناکۆکیەکانى هەرێم و پێشهاتە نوێیكانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و دورخستنەوەی مەترسی لەسەر گوزەرانی خەڵك و پاراستنى قەروارەى هەرێم، بزوتنەوەى گۆڕان داوای کۆبونەوەى لوتکەى پارتە سیاسییە سەرەکیەکان دەکات.

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو