د.فوئاد مەعسوم: ئەمڕۆ لە هەموو ساتێک زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزی ناوخۆیی و سازانی نیشتیمانی هەیە

  • May 29, 2023
  • 64 Views
د.فوئاد مەعسوم: ئەمڕۆ لە هەموو ساتێک زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزی ناوخۆیی و سازانی نیشتیمانی هەیە

وڵات_میدیا #کوردستان

د.فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری پێشوی عیراق و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەرۆژگارێکدا ھاتەکۆڕی تێکۆشان و خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستانەوە کە پێویستیەکی مێژووی ئەوێ ڕۆژێی کوردستان بوو، دەشڵێت، ئەمڕۆ لە ھەموو ساتێک زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزی ناوخۆیی و سازانی نیشتیمانی و ھەوڵدان بۆ ئاشتەوایی ھەیە.
دەقی پەیامەکە…

کەسوکاری سەربەرزی شەھیدانی شۆڕشی نوێ
جەماوەرو تێکۆشەرانی یەکێتی
سەرۆک و سەرجەم ھەڤاڵانی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتیە شۆڕشگیڕو خەباتکارە دێرینەکەمان پیرۆز بێت لەھەموان .

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەرۆژگارێکدا ھاتەکۆڕی تێکۆشان و خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستانەوە کە پێویستیەکی مێژووی ئەوێ ڕۆژێی کوردستان بوو، یەکێتی لەوساتەوە بێ ماندووبون و بێ پسانەوە درێژەی بەو خەبات و تێکۆشانە داوەو ڕوباری خوێنی شەھیدەکانیشی باشترین گەواھیدەری ئەو مێژووە پڕ شانازیەیەتی.
ئەمڕۆ لەکاتێکدا یادی دامەزراندنی یەکێتیەکەمان دەکەینەوە کە:لەھەموو ساتێک زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزی ناوخۆیی و سازانی نیشتیمانی و ھەوڵدان بۆ ئاشتەوایی ھەیە تا بتوانین خەونی لەمێژینەی شەھیدەکانی خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان بەدیبھێنین .
لەم یادەدا سڵاوو لە ماندوبون و تێکۆشان و رابەرایەتی دەیان ساڵەی ھەڤاڵ مام جەلال کە ماندوونەناسانە ھەموو تەمەنی تەرخانکرد بۆ گەل و وڵاتەکەی .
سڵاو لە کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ماندوانی رێگای سەرخستنی یەکێتی .
سڵاو لە ھەموو دڵسۆزانی ئەمڕۆو سبەی و دواڕۆژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
د.فوئاد مەعسوم
سەرۆک کۆماری پێشوی عیراق و
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ی ن ک

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو