مەسرور بارزانی:پاشەكەوتی مووچە قەرزە لەسەر حكومەتی عێراق و دەبێت بیداتەوە

  • May 30, 2023
  • 35 Views
مەسرور بارزانی:پاشەكەوتی مووچە قەرزە لەسەر حكومەتی عێراق و دەبێت بیداتەوە

وڵات_میدیا #کوردستان

مەسرور بارزانی سەرۆكی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە زیادكردنی بڕگەیەك بۆ بودجەی گشتی عێراق بۆ پێدانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەو پاشەكەوتە قەرزە لەسەر عێراق.

مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە پەیامێكیدا ئاماژەی بەوەكرد، لەم کابینەیەدا مووچەی هەموو مانگەکان دراون و لە هەموو کەس زیاتریش خەمی خەڵکی خۆمانە و بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی شایستە داراییەكانی هاووڵاتیان دابین بكەین.

ڕاشیگەیاندووە، هۆكاری سەرەكی پاشەكەوت كردنی مووچە، حكومەتی عێراق بووە، بۆیە پاشەكەوت قەرزە لەسەر حكومەتی عێراق و دەبێت بیداتەوە.

وتیشی، “ئەگەر لە بودجەی هەرێمی كوردستان پاشەكەوتی مووچە بدرێتەوە پێویست بە بڕیاری بەغدا ناكات و خۆمان كارەكە دەكەین”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی هەرێم ڕایگەیاند، “حكومەتی هەرێم پاشەكەوتی مووچەی كردوە بەقەرز، ئەمەش دەیسەلمێنێت كە پلانی هەیە ئەو قەرزە بداتەوە”.

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو