وڵات_میدیا #کوردستان
به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ى حوزه‌یران، ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به تۆمه‌تى دروستكردنى هه‌ژمارێكى بانكى بۆ داهاتى نه‌وتى هه‌رێم له ده‌ره‌وه‌ى یاسا سكاڵاى له‌سه‌ر مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم تۆمار كرد، هاوكات كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق گه‌یشته دادگاى فیدراڵى و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى دادگاكه كۆبوونه‌وه‌ى ده‌ستپێكرد.
ئه‌مڕۆ عودەی عەواد، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵایهكى له‌سه‌ر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، محه‌مه‌د شیاع سودانى، سەرۆکوەزیری عێراق، حه‌یان عه‌بدولغه‌نى، وەزیری نەوت و عه‌لى عه‌لاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق تۆمارکرد. هۆكارى تۆمار كردنى سكاڵاكه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کردنەوەی هەژمارێک لە سیتی بانکی ئەمریکی بۆ دانانی داهاتی نەوتی هەرێم، كه به وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، “لە دەرەوەی دەسەڵاتی بانکی ناوەندی”.
به‌پێى زانیارییه‌كان، “رۆژى 13ى حوزه‌یران، دادگاى فیدراڵى دادبینى بۆ سكاڵاكه ده‌كات”.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كه هاوكات نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمه بۆ دانوستانه‌كانى بودجه، گه‌یشته دادگاى فیدراڵى و له‌گه‌ڵ دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د، سه‌رۆكى دادگاكه كۆبوویه‌وه.
به‌شێك له رێككه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌ژمارێكى بانكى بۆ داهاتى نه‌وتى هه‌رێم بكرێته‌وه له لە لقی ئەبو زەبی سیتی بانکی ئەمریکی.
- تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED