لەشکر پشدەری:ھیچ بڕیارێکی پوچەڵ و بێ بایەخ ساردمان ناکاتەوە لەکارەکانمان

لەشکر پشدەری:ھیچ بڕیارێکی پوچەڵ و بێ بایەخ ساردمان ناکاتەوە لەکارەکانمان

وڵات_میدیا #کوردستان

بەیاوەری سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بەڕێز ھەڤاڵ وەھاب ھەڵەبجەیی و پۆلێک لە ئەفسەرانی دەزگاکەمان
سەردانی بەڕێز ھەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانمان کرد.
لەسەردانەکەدا وێڕای گفتوو گۆکردنمان لەسەر مەلەفە ئەمنیەکان بۆزیاتر پاراستنی ئەمنیەتی خەڵکی ھەرێمی کوردستان
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی (ی.ن.ک) پشتیوانی خۆی و تەواوی یەکێتیی بۆ سەرجەم فەرماندەکانی دەزگای دژەتیرۆر دووپات کردەوە.
بەڕێزیان ئاماژەی بەڕۆڵی گرنگی ئەفسەرو کارمەندانی دەزگاکەمان دا کە لەپێناو ئارامی کوردستان و پاراستنی سەرو ماڵی سەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان قوربانی گەورەیان داوە.
لەو پێناوەش ئەمڕۆ وەک ڕێزێک لەپێناو قوربانیەکانمان ڕێزلێنانی ئاڕاستە کردین.
ئێمەش وەک ھەمیشە بەڵێنمان دا کە پارێزەری ڕاستەقینەی ڕێبازەکەی سەرۆک مام جەلال بین و بەو پەڕی توانامان بەرگری لەشکۆی یەکێتیی و جەماوەرو کادیرەکانی بکەین.
پارێزەری ڕاستەقینەی سەروماڵی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیش دەبین
ھیچ بڕیارێکی پوچەڵ و بێ بایەخیش ساردمان ناکاتەوە لەکارەکانمان.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو