كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا: گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم له‌كاتی خۆیدا بكرێت

  • June 18, 2023
  • 69 Views
كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا: گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم له‌كاتی خۆیدا بكرێت

#وڵات_میدیا#کوردستان

كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: “گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی خۆیدا بكرێت”.

له‌ كۆنفراسی ژووری بازرگانی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئیرڤن هیكس جونیه‌ر كونسوڵی‌ گشتیی‌ ‏ئه‌مریكا له‌ هه‌رێم وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ پارێزراوبێت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش پارێزراوبن، زۆر گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی خۆیدا بكرێت.

وتیشی:”هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی تایبه‌تی بۆ ئه‌مریكا هه‌یه‌”.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، هه‌رچه‌ند په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی داوه‌، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستان له‌ مانگی 11ی ئه‌مساڵ، به‌ڵام دادگای فیدڕاڵیی عێراق درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی به‌ ناده‌ستوری و بڕیاره‌كانی دوای درێژكرده‌نه‌وه‌كه‌شی به‌ نایاسایی له‌قه‌ڵه‌مداوه‌.

– تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق

https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو