نێچیرڤان بارزانی: ئەم جه‌ژنە بکه‌نه‌ ده‌رفه‌تی یه‌کڕیزی و ته‌بایی و پێکه‌وه‌یی‌

نێچیرڤان بارزانی: ئەم جه‌ژنە بکه‌نه‌ ده‌رفه‌تی یه‌کڕیزی و ته‌بایی و پێکه‌وه‌یی‌

وڵات_میدیا #کوردستان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی قوربان وێڕای پیرۆزبایی جەخت دەکاتەوە کە گه‌لی کوردستان له‌ هه‌موو شتێک زیاتر چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ی له‌ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان هه‌‌یه‌ جه‌ژن بکه‌نه‌ ده‌رفه‌تی یه‌کڕیزی و ته‌بایی و پێکه‌وه‌یی‌.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 27ـی 06ـی 2023 پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی قوربان بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: با هه‌موومان په‌یام و ماناکانی جه‌ژن له‌ گه‌ردن ئازادی و پێکهاتنه‌وه‌ و ئاشته‌وایی، بکه‌ینه‌ ده‌رفه‌تێکی تازه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان و لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ینه‌وه‌.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربان:-

به‌ گه‌رمی جه‌ژنی قوربان له‌ ته‌واوی موسڵمانان له‌ کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز ده‌که‌م. هیوادارم هه‌مووان جه‌ژن و پشوویه‌کی خۆش و ئارام و ئاسووده‌ به‌سه‌ر به‌رن.

با هه‌موومان په‌یام و ماناکانی جه‌ژن له‌ گه‌ردنئازادی و پێکهاتنه‌وه‌ و ئاشته‌وایی، بکه‌ینه‌ ده‌رفه‌تێکی تازه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان و لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ینه‌وه‌.

گه‌لی کوردستان له‌ هه‌موو شتێک زیاتر چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ی له‌ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان هه‌‌یه‌ جه‌ژن بکه‌نه‌ ده‌رفه‌تی یه‌کڕیزی و ته‌بایی و پێکه‌وه‌یی‌، تا هه‌موومان پێکه‌وه‌ بتوانین به‌ره‌و داهاتوویه‌کی باشتر هه‌نگاو بنێین. با هه‌موو لایه‌ک به‌پیر ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌وه‌ بچین.

جه‌ژنی هه‌مووتان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێک به‌ خۆشی.

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو