بافڵ جەلال تاڵەبانی:پێویستە كەلتووری خۆشەویستی و ژیاندۆستی بەسەر كۆمەڵگەكەماندا زاڵبكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی:پێویستە كەلتووری خۆشەویستی و ژیاندۆستی بەسەر كۆمەڵگەكەماندا زاڵبكەین

وڵات_میدیا #کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
جەژنی قوربانی پیرۆز لە موسڵمانانی کوردستان، عیراق و جیهان پیرۆزبێت.
هیوادارم ئەم جەژنە پیرۆزە ئاشتی و کامەرانی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و سەرەتایەک بێت بۆ کۆتاییهاتنی ناکۆکییەکان و دەستپێکی قۆناغێکی نوێی تەبایی و برایەتی بێت. پێكەوە لەچوارچێوەی كوردستانێكی فرەڕەنگ و دەوڵەمەند بە یەكترقبووڵكردن و رێزگرتن لەجیاوازییەكان، ژیانێكی ئارام و دوور لە توندوتیژی و توندڕەوی بەسەربەرین. نابێت رێگەبدەین بیری توندڕەوی جێگەی میانڕەوی بگرێتەوە و پێویستە كەلتووری خۆشەویستی و ژیاندۆستی بەسەر كۆمەڵگەكەماندا زاڵبكەین. لە رووە سیاسییەكەشەوە جەژن بکەینە بنەمایەک بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و مژدەی یەکڕیزییەکی هەمیشەیی لە ناوخۆ و دەرەوە بە خەڵکە خۆشەویستەکەمان بدەین، کە ئەمەش تەنیا رێگەیە بۆ بەهێزترکردنی کوردستانەکەمان و پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندییە نیشتمانی و نەتەوەییەکان.

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو