مامۆستای ئاینی، لاوەند چوارباخی:
سوکایەتی کردن بەناوی ئازادی کارێکی نائەخلاقیە
پێوێستە خۆپیشاندانی جەماوەری لە ھەرێمی کوردستان سازبکرێیت
میدیاکان بڵاویانکردەوە کە کەسێک لە دانیشتوانی سوید هێرشی کردووەتە سەرقورئانی پیرۆز و هەندێک لە پەڕەكانی سووتاندووە، بە ئامانجی سووکایەتیکردن بە ئایینی ئیسلامی پیرۆز
ئەم ڕەفتارە شەرمەزارکەرە لە ساڵانی ڕابردوودا زیاتر لەچەندجارێک دوبارە بۆتەوەلە وڵاتانی جیاوازدا ڕوویداوە، بەڵام جێگای سەرنجە کە ئەمجارە بە مۆڵەتی فەرمی پۆلیسی سوید ڕوویداوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە مەرجێک بووە بۆ ڕێزگرتن لە ئازادی ڕادەربڕین.
بەڵام لەکوێیداھەبووە کە ڕێزگرتن لە ئازادی ڕادەربڕین ڕەوا نادات بە مۆڵەتدان بە کردەوەیەکی شەرمەزارکەری نائەخلاقیە هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەرئاینی پیرۆزی ئیسلام وەزیاتر لە دوو ملیار موسڵمان لە جیهاندا، و دەبێتە هۆی دروستکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ بڵاوبوونەوەکە لە بیرۆکە توندڕەوەکان ودەرگا واڵادەکات بۆ مولحیدەکان
وەک ئێمە چۆن ڕێز لەبەھاجوانەکانی پێکەوە ژیان دەگرین پێوێستەلەسەرتەواوی بیرو ڕاکانیش بەوشێوازە ڕێزبگرنەوە لەبەھا جوانەکان وە ئەوگەنجەی بێ ڕێزی کردلەم جەژنی قوربانی پیرۆزە دادگاکانی سوید بەزووی سزای یاسای بەسەردابچەسپێنن وحاڵەتی لەوجۆرە تاوانە دوبارە نەبێتەوە..
لاوەندچوارباخی