وڵات_میدیا #کوردستان
خاوەنى پڕۆژى بەگاوداریکردنى پەرلەمان:
“یاسین خزر و هێڤیدار ئەحمەد دەکەمە گاودار”
سەیرترین پڕۆژەى بازرگانى لەماوەى ساڵى ٢٠٢٣ دا پڕۆژەى گۆڕینى بارى تەلارسازى پەرلەمانى کوردستانە بۆ کارگەیەکى بەخێوکردنى مانگاى شیردەر و پەرلەمانتارەکایش دەبنە گاوان، لەهەمووى سەیرتر ئەوەیە:”پزیشکێکى دەرمان پڕۆژەکەى پێشکەش کردووە.
د.دڵشاد محمەد خاوەنى بیرۆکەیە و هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرایە لەبوارى دەرمانسازى، ساڵى ٢٠٢٣ پڕۆژەکەى دیزاین کردوە، بەگوێرەى دیزاینى پڕۆژەکە بێت، باڵەخانەى پەرلەمانى کوردستان لەبرى کۆبونەوە بەتەواوەتى دەگۆڕێت بۆ “تەویلە”ى بەخێوکردنى مانگاى شیردەر.
پڕۆژەکە شێوەى کارى بۆ پەرلەمانتارەکان داڕشتووە، پەرلەمانتارە پیاوەکان دەبنە گاودار و کاریان بەخێوکردنى مانگا شیردەرەکان دەبێت، ئەو هونەرمەندانەشى لەوێنە دەبنە “شمشاڵ ژەن” تاوەکو دۆخێکى دروست بۆ مانگاکان دروست بکەن، پەرلەمانتارە ژنەکانیش دەبن بە کارمەندى شیردۆشین.
د.دڵشاد محمەد، بەوڵاتى ووت:”بەنیازم یاسین و خزر و هێڤیدار ئەحمەد بکەمە گاودار و کارى گاوانیان پێ بکەم”.
خاوەن پڕۆژەکە هیچ پارەى پێى نیە بۆ پڕۆژەکەى بەڵام دەیەوێت پڕۆژەکەى بکاتە هاوپشکى و لەگەڵ سەرمایەدارەکان کارى لەسەر بکات، بۆیە بڕواى وایە:”ئەگەر ئەنجومەنى وەزیران کە ئێستا پڕۆژەکەیان لەبەردەستە بڕیارى لەسەر بدەن، بەدڵنیایەوە کەسانێک ئامادە دەبن بۆ وەرگرتنى پڕۆژەکە”.
پڕۆژەکەى دڵشاد لەشۆشیاڵ میدیا بەگاڵتە بەپەرلەمان وەسفدەکرێت، بەڵام ئەو خۆى زۆر جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەو جدییە و ئەو کارە بۆ پێکەنین ناکات، تەنانەت دەشڵێت:”ئامانجى پڕۆژەکە بۆ ئەوەیە لەڕێگەى هێڵەکانى بەرهەمهێناوە فشارى خوێن لەسەر هاوڵاتیان کەمبکاتەوە”.
دوا چالاکى د.دڵشاد ئەوەیە لەڕۆژانى داهاتوودا لەبەردەم پەرلەمانى کوردستان دووبارە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى دەبەستێت و دەڵێت:”پێویستە پەرلەمانتارەکان ئەو موچانەیان وەکو خانەشینى وەرگرتووە بیدەنەوە حکومەت، بچنەوە سەر کارى ئەسڵى خۆیان کە گاودارییە”.
ئێستا پڕۆژەکەى د.دڵشاد گفتگۆیەکى پێکەنیناوى لەناو خەڵک دروستکردووە، بەڵام پەرلەمانتارەکان لێى نیگەرانن و بۆیە پەرلەمان سکاڵایان لەسەر تۆمارکردووە بڕوایان وایە ئەو کارە سوکایەیتە بە کارەکانى پەرلەمانى کوردستان، دڵشاد ئەوەشى بۆ وڵات درکاند:”پەرلەمانتارەکان لێ پڕن و بەپەیچى فەیک سوکایەتى پێدەکەن”.
پڕۆژە سەیرەکەى دڵشاد ڕەنگە قەت جێبەجێ نەکرێت، بەڵام سەیرەکە لەوەدایە، بۆ سوکایەتى پەرلەمان پەرلەمان سەرۆکوەزیرانى ئێستا یان داهاتوود فەرمانى جێبەجێکردنى دەربکات، ئەوە دەبێتە سەیر لەبانى سەیر.
- تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED