محەمەد شیاع سودانی: ئاگر لە دەستی ئەو کەسانە دەکەینەوە کە دەیانەوێت گەندەڵی بکەن

  • July 8, 2023
  • 90 Views
محەمەد شیاع سودانی: ئاگر لە دەستی ئەو کەسانە دەکەینەوە کە دەیانەوێت گەندەڵی بکەن

وڵات_میدیا #کوردستان

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی ئەرکی ئێمەیە و ئاگر لە دەستی ئەو کەسانە دەکەینەوە کە دەیانەوێت گەندەڵی بکەن.
ئەمڕۆ شەممە، لە میانی بەشداریکردنی لە جەژنی غەدیردا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی ئەرکی ئێمەیە، ئەمەش تەنها رێگری کردن نیە لە بەهەدەردانی داهات نیە، بەڵکو دەبێت هەمووان بە یەکسانی سود داهاتەکان وەربگرن.
لەبارەی رووبەڕووبونەوەی گەندەڵییەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەکرد، “ئەو کاتەی براکەی ئیمامی عەلی ویستی پارە دەربهێنێت لە ‘بەیتولمال’ عەلی ئاگری خستە دەستی براکەی ئێمەش هەمان ریگا بەکاردەهێنین بۆ رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی”.

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو