چۆمان محمد:گەندەڵى و سەروەرنەبونى یاسا و قۆڕخکارى لە کابینەی نۆدا زیاتر بووە

چۆمان محمد:گەندەڵى و سەروەرنەبونى یاسا و قۆڕخکارى لە کابینەی نۆدا زیاتر بووە

#وڵات_میدیا#کوردستان

“کابینەى نۆ 80%ى کارنامەکەى جێبەجێکردووە یان بەپێچەوانەوە؟”

چوار ساڵ پێش ئێستا بەدیاریكراوی لە‌ (10 ی ته‌مموزی 2019)دا، له‌ دانیشتنی ژماره‌ (13)ی په‌رله‌مانی كوردستان کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم متمانه‌ی پێبه‌خشرا، ئەوەش لەسەر بنەمای كارنامەیەك كە پێشكەشی پەرلەمان كراو بڵاوكرایەوە.

ئەگەر لەڕوانگەی كارنامەكەی حكومەت و ئەو بریارو هەنگاوانە بڕوانین بەدرێژایی ئەم چوارساڵە و بۆ ئێستاش كە حكومەتمان كاربەڕێكەرە، دەگەینە ئەو راستییەى کە ئەم حكومەتە حكومەتێكی رەشیدی خزمەتگوزاری بەدەسەڵاتى یەك ئیدارە و خاوەن یەک بڕیار نەبوە، هێزو دەسەڵات لە دەرەوەی حكومەتی هەرێم بووە كە بریتیی بوە لەحزب و دەستە و تاقمى جیاواز و خاوەن هێز لە ناو حزب.

سەرەڕاى ئەوەى حکومەتى هەرێم دواى چوار ساڵ دەڵێت (80%)ى کارنامەکەمان جێبەجێکردووە، بەڵام بە ڕوانینى ئێمە لە زۆر بواردا حكومەت نەك كارنامەكەی جێبەجێنەكردوە بگرە بەپێچەوانەوە دۆخەكە خراپتر بوە كە پێویستی بە ڕونكردنەوەوخستنەڕویی داتاكان نیە، چونكە بەڵگەكان زۆر ئاشكران و رونن كە ئێمە تەمانامان دەكرد وانەبوایە و ئەم كابینەی حكومەتە زۆر سەركەوتوبووایە و ئێمەش شانازیمان بە كارو چاكسازی گەورە و گۆرانكارییە ڕیشەییەكان بكردایە.

ناكرێت كێشەو هۆكارەكان و كەموكورییەكانی حكومەت بخەینە ئەستۆی ئەم كابینەیە، چونکە کێشەو گرفتەکان لە (گەندەڵى، سەروەرنەبونى یاسا، نەبونى دیدگایەکى حوکمڕانى و نیشتمانى و قۆڕخکارى و …)، درێژکراوەى چەندین کابینەى پێشخۆیەتى، بەڵام دۆخەکە لەم کابینەیە جیاواز بوو، لایەنە پێکهێنەرەکان هاتن وا بانگەشەییان كرد ئەو گرفتانە چارەسەر بکەن کە لە رابردودا ئەنجامدراون وچاكسازی ئەنجام بدەن، بۆنمونە بزوتنەوەی گۆڕان وەك هێزێكی پێكهێنەری ئەم كابینەیە و بەوشێوازە بەشدارییەی گەورەترین زیانی جەماوەری و متمانەی خەڵكی بەركەوت، ئەوەش بەهۆى ئەوەى سەرەڕاى ویستى گۆڕان و بەرنامەکەى ئەوە بوو حکومەتى هەرێم بە نیشتمانى بکات و رێز بۆ دامەزراوەکان بگەڕێنێتەوە و حکومەتێکى خزمەتکار بەخەڵک پێکبێت، بەڵام بەهۆى جێبەجێنەکردنى کارنامەکە و دروستکردنى گرفت لەلایەن یەکێتى و پارتى بۆ کارەکانى حکومەت لە هەردوو زۆنەکە وكەمتەرخەمی وهەڵوێست وەرنەگرتنی گۆرانیش، نەک هەر بزوتنەوەى گۆڕان، بگرە خەڵک و قەوارەى هەرێمى کوردستانیش بەرەو زیانى گەورە رۆشتن وسەرباری ئەوەشی نەتوانرا شێوازێكی جیاوازتروكاریگەرتر لەنێو حكومەت پەیرەو بكرێت…

دواجار، چاکسازى و حکومەتى نیشتمانى ئەوەیە کە خەڵک هەست بە گۆڕانکارى بکات لە ژیانى رۆژانەیداو متمانەی بەحكومەت وداتاكانی هەبێت، بەڵام ئەم کابینەیە نەک ئەو جیاوازییەى دروست نەکرد، بگرە دۆخى خەڵک خراپتر بوو، دو ئیدارەیى ودەستوەردانی حیزبی تۆختر بویەوە و قەوارەى هەرێمیش بەرەو زیانى گەورەتر رۆشت و ئاستى خزمەتگوزارییەکانیش دابەزین وبارگرانی زیاتر خرایە سەرشانی هاولاتیان وموچەخۆران وكاسبكاران..

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو