د. ئومێد سەباح:بەرچاو ڕوون نین بەغدا کەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

  • July 17, 2023
  • 86 Views
د. ئومێد سەباح:بەرچاو ڕوون نین بەغدا کەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

وڵات_میدیا #کوردستان

د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە بەغداوە ڕایدەگەیەنێت، كە سبەینێ‌ چەند كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ شاندی عێراق هەیە و دەشڵێت: “داوامان كردووە تاوەكو پێنج شەممە مووچە ڕەوانە بكرێت”.

د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی شاندی هەرێم و بەغدا هەبووە و سبەینێ‌ چەند كۆبوونەوەیەكی تیمی دارایی و نەوت و تیمە هونەرییەكان لە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجام دەدرێت.

ڕاشیگەیاند، هەموو بەڵگەنامەكانی خەرجی و پێویستییەكانمان هێناوە بۆ بەغدا و سەرۆك وەزیرانی عێراق شاندی خۆیانی ڕاسپاردووە بۆ هەماهەنگی تەواو و ناردنی هەرچیی زووە بودجەی هەرێم.

وتیشی، “داوامان كردووە مووچەی مانگی 6 بەتەواوی ڕەوانە بكرێت بەپێی بودجە، كە 912 ملیار دینارە و داوامان كردووە تا ئەو پەڕی ڕۆژی پێنج شەممە مووچە ڕەوانە بكرێت تاوەكو مووچەی فەرمانبەران دوانەكەوێت”.

بڕیارە سبەینێ‌ سێ‌ شەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە و بڕیار لە ناردنی پارەش بۆ هەرێم بدات.

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو