بەیان سامى: من چى بلێم ئەمریکیەکان نایەوێت مەسرور ببینن

  • July 18, 2023
  • 131 Views
بەیان سامى: من چى بلێم ئەمریکیەکان نایەوێت مەسرور ببینن

وڵات_میدیا #کوردستان

“بەیان سامى عەبدوڕەحمان نیگەرانە لەمەسرور بارزانى”
بەیان سامى: من چى بلێم ئەمریکیەکان نایەوێت مەسرور ببینن
تایبەت – دى سى
بەیان سامى عەبدولڕەحمان، نیگەرانە لە گۆڕانکاریکردنى لە پۆستى نوێنەرایەتى حکومەت لەئەمریکا و بڕواى وانیە، کە کابینە داهاتوو لەپۆستى ڕاوێژکارى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت بمێنیتەوە.

سەرچاوەیەکى تایبەت و نزیک لە نوێنەرایەتى حکومەت لەئەمریکا ئەوەى ئاشکراکردووە، بەیان سامى عەبدوڕەحمان نوێنەرى پێشووى حکومەتى هەرێم لەئەمریکا کە لەسەردەمى نێچیرڤان بارزانى ئەو پۆستەى وەرگرتووە، لاى کەسە تایبەتەکانى ئەوەى درکاندووە، لادانى لەو پۆستە جۆرێکە بووە لەسزا بەهۆى ئەوەى نەیتوانیووە لەماوەى چوار ساڵى ڕابردوودا سەفەرێکى دیبلۆماسى بۆ مەسرور بارزانى ڕێکبخات چاوى بەکۆشکى سپى و وەزارەتى دەرەوە بکەوێت، ئەوەش لەکاتێکدایە دەرگاى کۆشکى سپى بۆ نێچیرڤان واڵابووە.

سەرچاوەکە ووتیشى، بەیان سامى ووتوویەتى:”من چى بکەم، ئەم کاکەیە “مەسرور” ئەمریکیەکانى لەخۆى ئالۆزکردووە، کەس ئامادەنیە چاوى پێى بکەوێت دەیان دۆسیەى لەوەزارەتى دەرەوە لەسەرە، من ئاخیر محاوەلەم چەند مانگێک پێش ئێستا بووە بەو هەموو فشارەى من و بە ملیۆنان دۆلارى ئەو لۆبیسانەى خۆى ئەوسا ئەمریکیەکان دەیانەوێت چاویان پێ بکەوێت لەئاستى دیبلۆماسى پلە دوودا”.

لەبارەى تریفە عەزیزى نوێنەرى حکومەت لە ئەمریکا ئەوەشى ووتووە، کەسێکى لاوازە و تەنها لەبەر ئەوە کراوە بەنوێنەر لەشوێنى ئەو، نزیکە لە ستافى مەسرورەوە و ئەگەرنا، نە ئەتکیەتى ئەو پۆستەى هەیە و نەتواناشى لەئاستى پۆستەکەدایە، خاڵى بەهێزى ئەوەیە هەندێک کەیسى لەئەمریکا بۆ پاراستن جوڵاندووە و لۆبى لاوازى بۆ مەسرور بارزانى و مەسعود بارزانى کردووە، ئەگەرنا کەسێکى ناسراو نیە لەناوەندە باڵاکانى ئەمریکا، ووتووشیەتى:”یەک ساڵى تەواوى دەوێت تاوەکو دەرگاى وەزارەتى دەرەوەى بۆ دەکرێتەوە و ناوى دەزانن، تا ئەم ساڵە یەک دنیا کەیسى هەستیار لەدەستمان دەرئەچێت”.

یەکێک لەنیگەرانیەکانى بەیان سامى عەبدوڕەحمان ئەوەیە، ئەو پۆستەى بڕیارە وەریبگرێت کە ڕاوێژکارى باڵاى سەرۆکى حکومەتە بۆ کاروبارى دەرەوە، دڵنیانیە لەو پۆستە، ووتوویەتى:”نازانم کابینەى داهاتوو کاک مەسرور سەرۆک دەبێت یان نا، بۆیە پۆستەکەى من بە موعەلەقى دەمێنیتەوە بۆ کابینەى داهاتوو، چارەنووسى دیبلۆماسیم ڕوون نیە”.

بەیان سامانى عەبدوڕحمان بەمەرسومى هەرێمى مەسعود بارزانى و بە واژووى نێچیرڤان بارزانى پۆستى نوێنەرى حکومەتى هەرێمى لەئەمریکا بۆ ماوەى دوو خول بەڕێوەبردووە، کچى سامى عەبدوڕحمانى ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى و سەرۆکى پێشووى پارتى گەلە، کە باڵێکى جیابووەبوو لە پارتى.

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو