دیندار زێباری: شێروان شایەنی ئەو سزایە بوو

  • July 23, 2023
  • 70 Views
دیندار زێباری: شێروان شایەنی ئەو سزایە بوو

#وڵات_میدیا#کوردستان

نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی دادگەییکردنی شێروان شێروانی دەڵێت، “بۆ کشاندنەوەی نووسراوێک لەبارەی ئازادبوونی مەرجدار، پەنجەمۆری لەسەر ناوی (گۆهدار محەممەد ئەمین) کردووە، واتە نووسراوی ئاسایی تەزویرکردووە و بەکاریشی هێناوە، کەواتە تاوانی کردووە و لە قۆناخی دادگەییکردنیش سەلمێندراوە، بۆیە بۆ ماوەی چوار ساڵ سزادرا.”

بەگوێرەی روونکردنەوەکەی نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان، “دواتر سزادراو شێروان ئەمین نعو، داواکارییەکى پێشکێشى توێژەرى کۆمەڵایەتى کرد بە ناوى پێنج سزادراو بە مەبەستى راگرتنى ئازادکردنی بە مەرج کە پێشتر سزادراوەکان داوایان کردبوو و بۆ ئەم مەبەستەش پەنجەمۆریان کردووە. توێژەرى کۆمەڵایەتى داواکارییەکەى بەرزکردەوە بۆ بەڕێوەبەرى چاکسازى گەوران، لەلاى خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیى گەوران ئەم داواکارییەى ناوبراوى ئاراستەى بەشى یاسا و داواکارى گشتى لە چاکسازییەکەى کرد سەبارەت بە پاشگەزبوونەوەیان لە داواکردنى ئازادبوونى بەمەرج.”

روونکردنەوەکەی نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت، “هەردوو سزادراو (شڤان سەعید عومەر و گوهدار محەممەد ئەمین) بێئاگایی خۆیان نیشانداوە و کەسی دیکە لەجیاتی ئەوان پەنجەمۆریان کردووە، بۆیە چاکسازیی گەورانی هەولێر داوای کردووە کە رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە بگیرێتەبەر کە ئەم کارەیان کردووە، دوای وردبینی لە کەیسەکە، داواکاری گشتی بەپێی بەرپرسیارێتی و ئەرکی خۆی لە پاراستنی مافی گشتی، رێکاری یاسایی گرتووەتەبەر بەرامبەر ئەو کەسەی بەم کارە هەستاوە و داوای جووڵاندنی کەیسەکەی لە دادگەی لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر کردووە.”

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو