دەستەی داکۆکیکاری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: ئێمە پاشکۆی هیچ حیزب و ئۆپۆزسیۆنێکی ساختە نین

  • July 24, 2023
  • 91 Views
دەستەی داکۆکیکاری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: ئێمە پاشکۆی هیچ حیزب و ئۆپۆزسیۆنێکی ساختە نین

#وڵات_میدیا #کوردستان
ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی :-
ئێمە وەکو ئەندامانی دەستەی داکۆکیکاری لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بە هیچ شێوەیەک ڕاوێژمان پێ نەکراوە بۆ بابەتی خۆپیشاندان، لێرەوە ڕای دەگەیەنین کە ئێمە پاشکۆی هیچ حیزب و ئۆپۆزسیۆنێکی ساختە نین .
نە پرسە گورگانە بەکەس دەکەین و نە قبوڵیشی دەکەین کەس پرسە بەگورگانەمان پێ بکات چونکە هەمووان باش دەزانن کە کێن ئەوانەی خەمخۆری مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازین ، بەرپرسانی حیزبی و حکومی ئۆپۆزیسیۆنی ساختە بونەتە هۆکارێکی سەرەکی بۆ لاوازکردنی ئەم قەوارەیە و بگرە خەریکە لە باریشی دەبەن ،
وە زۆرینەیەک لە گروپە ناڕازیەکان کە لەژێر هەژموونی حزبەکاندابوون بۆیە حاڵی شەقام پەرتەوازە بوو بەیەکگرتووی نەمایەوە ،
کە زۆرینەیان هۆکاری ئەوە بوون تا دڵی سەرانی هەرێم نەڕەنجێن. بەڵام
ئێمە بەردەوام دەبین لەخزمەتکردنی مامۆستیان و فەرمانبەرانی ناڕازی و هەراسانکردن و دڵ ڕەنجاندنی سەرانی هەرێم تا بتوانین ئەو ئەرکە پیرۆزەی لەسەر شانمانە بە شانازیەوە
جێ بەجێی بکەین و زیاد و زیاد تریش خزمەت بە مامۆستایان و فەرمانبەران بکەین
بەڵگەش بۆ کۆڵنەدانمان ،جگە لە دەیان خۆپیشاندان و مانگرتنی بەردەم دادگای سلێمانی و سەردانی کونسڵگەری و زۆر شوێنی تر وە
ئەو سەردانیکردنانەمان بۆ بەغداد بۆ داوکرنی مووچە و بەیاسایی کردن و تەوتینی موچە ،
هەتا گەیشتبووە ئەوەی کە یەکێک لە بەرزترین پۆستی باڵای سەرانی هەرێم گازندەی لە حکومەتی ناوەند ولایەنە شیعیەکان کردبوو کە بۆ پێشوازی لە وەڤدی مامۆستیان و فەرمانبەرانی ناڕازی کردوە.لە ساڵەکانی ۲۰۲۰ و ۲۰۲۳ دا
لەگەڵ ڕێزدا
دەستەی داکۆکیکاری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ۲٤ ؍۷ ؍۲۰۲۳
– تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو